Accessibility links

ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر بنکەو بارەگاکانی حەماس لە کەرتی غەززە


لەشکری ئیسرائیلی ڕۆژی شەممە هێرشێکی ئاسمانی فراوانی کردۆتە سەر کەرتی غەززە، وەکو دەڵێت ئەمەش وەکو بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشە موشەکیانەیە کە ڕۆژی هەینی لە کەرتی غەززەوە کراونەتە سەر باشوری ئیسرائیل.

وەکو لە بەیاننامەکەی لەشکری ئیسرائیلیدا هاتووە فڕۆکە جەنگییەکان و هەلی کۆپتەرەکانی ئیسرائیل بنکەو بارەگاکانی حەماسیان لە غەززە کردۆتە ئامانج.

ڕێکخراوی حەماس بەرپرسیارێتی هێرشە موشەکییەکانی ڕۆژی هەینی نەگرتۆتە ئەستۆ بەڵام ئیسرایل دەڵێت ئەم گروپەی کە کۆنترۆڵی کەرتی غەززەی لەدەستدایە بەرپرسیارن لە هەر جۆرە ڕووداوێکی لەم شێوەیە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕوون نییە چەند کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لە دەستداوە، بەڵام بە پێی بەیاننامەکەی سوپای ئیسرائیل ئامانجی هێرشەکانی ڕۆژی شەممە بەنکەو کەرەستەی دروستکردنی چەک، ناوەندەکانی پەروەردەی سەربازی، تونێلێک و سەنتەرێکی نوێی هێزەکانی ئاسایشی حەماس بوو لە کەرتی غەززە.

XS
SM
MD
LG