Accessibility links

حەسەن ڕۆحانی: ئەمەریکا بەهۆی دژایەتی کردنی ئێران پەراوێز خراوە


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەلایەن هاوپەیمانە نەریتییەکانی خۆیەوە لە پەراوێز نراوە بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئێراندا، و گوتیشی تەنانەت ئەوروپاش لە پشتیوانی لە ئێران دەکرد لە دژی نوێکردنەوەی سزاکانی ئەمەریکا.

ڕۆحانی لە وتارێکیدا لە پەرلەمانی ئێران کە ڕاستەوخۆ لە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی پەخشدەکرا، ڕایگەیاند " ئەمە زۆر جار ڕوونادات کە ئەمەریکا بڕیارێک بدات و هاوپەیمانە نەریتییەکانی ڕەتی بکەنەوە."

واشتنۆن لە مانگی هەشتدا سزای نوێی خستە سەر ئیران، پاش ئەوەی ئەمەریکا لە سەودا ناوکییەکەی ساڵی 2015 کشایەوە.

وڵاتانی ئەوروپا ڕەخنەیان لە ئەمەریکا گرت بەهۆی کشانەوەی لەو سەودا ناوکییەی کە بە مەبەستی سنوردارکردنی بەرنامەی ناوکی ئێران کرابوو.

XS
SM
MD
LG