Accessibility links

بەهۆی تۆپبارانی هێزەکانی سوریا 7 کەس لە گوندێکی ئیدلب دەکوژرێن


دوابەدوای تۆپبارانی هێزەکانی حکومەتی سوریا ڕۆژی هەینی بۆ سەر گوندێک لە پارێزگای ئیدلب، دوایەمین ناوچەی ژێردەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و بەرەی ڕزگاری شام کە پێشتر ناویان بەرەی نوسڕە بوو لە سوریا، سەرئەنجام 7 کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەمە یەکەمین بۆردومانی قورس بووە پاش ڕێکەتنەکەی ڕوسیا و تورکیا.

ئەم بۆردومانە لە کاتێکدایە کە کۆبونەوەیەکی لوتکەیی نێوان ڕوسیا و فەرەنساو تورکیا و ئەڵمانیا سەبارەت بە سوریا ڕۆژی شەممە لە ئەستەنبوڵ ئەنجام دەدرێت. جیهادییەکان بەشێکی زۆری ئەم پارێزگایەیان کۆنترۆڵ کردووە هاوکات دەسەڵاتدارانی سوریا هەزاران هێزی لەشکری و مەدەنیان ناردووە بۆ ئەو ناوچانەی کە مۆڵگەی ئەو جیهادیانە بوون و لەم دواییانەدا کۆنترۆڵکراونەتەوە. پارێزگای ئیدلیب بایەخێکی ستراتیژی هەیە کە لایەنگری تورکیان، لەکاکتێکدا تورکیا پشتیوانی ئۆپزسیۆن دەکات لەلایەکی دیکەشەوە پارێزگای لازقییە سەر بە عەلەوییەکانی سوریان واتە خانەوادەکەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد.

XS
SM
MD
LG