Accessibility links

سەرۆک ترامپ پێشنیازی کەمکردنەوەی نرخی هەندێک دەرمان لە ئەمەریکا دەکات


کەمتر لە دوو هەفتە بەر لە هەڵبژاردنەکانی مێدتێرم، سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە پلانێکی بۆ کەمکردنەوەی نرخی هەنێک دەرمان ڕاگەیاند و گوتی ئەم هەنگاوەی دەبێتە مایەی نەهیشتنی ناڕەوایەتییەی کە ئەمەریکاییەکان لە هاووڵاتیانی وڵاتانی تر زیاتر پارە دەدەن بە دەرمانی هاوشێوە.

سەرۆک ترامپ لە وتارێکیدا لە وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکان گوتی ، ئێمە هەوڵ دەدەین ئەو فشارە لەسەر کڕیارانی ئەمەریکایی نەهێڵین کە وایان لێ دەکات لە بۆ نرخێکی کەمتر پەنا ببەنە وڵاتانی بیانی بۆ کڕینی ئەو دەرمانانە.

سەرۆک ترامپ گوتیشی " هەمان کۆمپانیا، لەهەمان جۆری پاکەتدا هەمان دەرمان لە هەمان شوێندا دروست دەکات بەڵام لە هەندێک وڵاتدا نرخەکەی لە سەدا بیستی ئەوەیە کە ئێمە پێی دەکڕین. ئێمە ئەمە چاک دەکەین."

بەڵام ئەم پلانە بریتی نییە لەو دەرمانانەی کە خەڵکی لە دەرمانخانەکاندا دەیکڕن، تەنها ئەوانەی بۆ ئۆفیسی پزشکان ڕەوانە دەکرێن، کە زۆربەی دەرمانی شێرپەنجەو و دەرمانی کێشەکانی سیستمی بەرگری لەشن.

کاربەدەستان دەشڵێن چاوەڕوانی ئەوە ناکرێت ئەم بڕیارە دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت ڕەنگە زیاتر لە ساڵێکی پێ بچێت تاکو بچێتە بوار جێبەجێکردنەوە.

سەرۆک ترامپ لە مێژە پەیمانی ئەوەی داوە کارلەسەر نرخی دەرمان بکات هەم لە ماوەی سەرۆکایەتیدا و هەمیش لەو کاتەی کە هەڵمەتی هەڵبژاردنی دەکرد. ئەم بڕیارەشی لە کاتێکدا دا کە کەمتر لە دوو هەفتەماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی مێدتێرم کە بڕیارە لە 6 ی مانگی 11 ئەنجام بدرێت لە کاتێکدا بابەتی خزمەتگوزاری تەندروستی گرفتی سەرەکی بەشێکی زۆری دەنگدەرانە.

XS
SM
MD
LG