Accessibility links

تورکیا سویدییەک بەتۆمەتی پەیوەندییەوە بە پەکەکە دەستگیردەکات


ئاژانسی ئەنادۆلۆ دەڵێت دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ڕۆژی سێشەممەوە هاوڵاتییەکی سویدیان دەستگیرکردووە بەگومانی پەیوەندی بەپەکەکەوە.

ئەو پیاوەی کە تەنها بە پیتەکانی یەکەمینی ناوەکەی ناساندیان "هـ، ب' تاوانبارکراوە بەوەی یەکێکە لە بەرپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

ئەنادۆلۆ دەشڵێت ئەو پیاوە تەمەن 46 ساڵە گۆمانی لێدەکرێت هاتبێتە تورکیاوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نهێنی لەگەڵ ئەندامانی پارتییەکەیدا.

هێزەکانی تورکیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنێک بۆ گرتنی ئەندامانی پەکەکە ئەو پیاوەیان لە ناوچەی کایاپنار لە شاری دیاربەکر دەستگیردبوو ئەوەی بە زۆرینەی کوردن.

جی باسە لەوەتای ساڵی 1984 وە بەهۆی شەڕی نێوان هێزەکانی تورکیا و پەکەکە زیا لە 40 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG