Accessibility links

هەزاران خۆپیشاندەر لە لەندەن داوای ڕاپرسییەکی نوێ لەسەر دەرچوون لە یەکێتی ئەروپا دەکەن


هەزاران کەسی ناڕازی ڕۆژی شەممە لە ناوەندی لەندەن کۆبونەوە و داوایان دەکرد ڕیفراندۆمێکی تر سەبارەت بە دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا لەلایەن بەریتانیاوە ئەنجام بدرێت.

سادق خان شارەوانی لەندەن یەکێک بوو لە خۆپیشاندەرانی کە لە گۆڕەپانی پەرلەمان لە لەندەن کۆببونەوە لە ژێر دروشمی کۆبونەوە بۆ دەنگی خەڵک.

بەریتایەکان ساڵی 2016 بە زۆرینەیەکی کەم لە ڕاپرسیەکدا دەنگیان دا بە جێهێشتی بلۆکی بازرگانی یەکێتی ئەوروپا. تەریسا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕەتی دەکاتەوە ڕێفراندۆمێکی تر لەم بارەیەوە بەڕێوە بکرێت.

بڕیارە بەریتانیا 29 ی مانگی 3 ی ساڵی داهاتوو بە تەواوەتی یەکێتی ئەوروپا جێبهێڵێت. بەڵام وتووێژەکان بۆ ڕێککەوتنێک سەبارەت بە جێهێشتنەکە کێشەی تێکەوتووە بە هۆی جیاوازییەکان بەتایبەتی لەسەر مەسەلەی سنوری نیوان کۆماری ئیرلاند و باکوری ئیرلاند کە تەنها سنوری زەمینی بەریتانیایە کە ئیرلاندا بەشێکە لە یەکێتی ئەوروپا و باکوری ئیلانداش بەشێکە لە بەریتانیا.

مەترسیەکی زۆر هەیە سەبارەت بەوەی ئەگەر بەریتانیا بەبێ ڕێککەتن یەکێتی ئەوروپا بەجێبگەیەنێت دەشێ ببێتە بێسەروبەرییەکی زۆر لە لە سنورەکان دروست ببێت و زیانێکی زۆریش بە ئابوری هەردوو لا بگەیەنێت.

XS
SM
MD
LG