Accessibility links

ڕوسیا نکوڵی لە هەوڵی دەستێوەردانی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا دەکات


ڕوسیا نکوڵی لەوە دەکات دەستێوەردان لە سیاسەتی ئەمەریکادا دەکات. وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاندووە تاوانبارکردنی هاووڵاتیەکی ڕوسیایی بە پیلاندانان بۆ دەستتێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی 11 ی کۆنگرێسی ئەمەریکا تەنها بیانویەکە بۆ سەپاندنی سزاو گەمارۆ بەسەر ڕوسیادا.

ڕۆژی هەینی ئەمەریکا ئلینا ئالیکسیڤنا خۆساینۆڤا هاوڵاتی ڕوسیایی دانیشتووی ئەمەریکای تاوانبار کرد بەوەی هەوڵی داوە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست سەبارەت بە بابەتەکانی وەک کۆچبەری و کۆنترۆڵی چەک ناکۆکی و دووبەرەکی لە سیتمی سیاسی ئەمەریکادا دروست بکات.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا ئەم خانمە ڕوسییەی بەوە تاوانبار کردووە کە ئەم خانمە هەژمێریاری ئەو هەڵمەتە بووە کە هەوڵی داوە بە زانیاری هەڵە کاریگەری بخاتە سەر هەڵبژاردنەکان. ئەو هەڵمەتەی کە دەگوترێت چەندین ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە بە نێوی پرۆژەی لەختایە.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا دۆسێی سکاڵای دژی ئەم هاووڵاتییە ڕووسیاییەی پاش ئەوە ڕاگەیاند کە دەزگای دادوەری ئەمەریکا هاوکات لەگەڵ ڕێکخراوەکانی زانیاری و ئاسایشی وڵاتانی ئێران، چین و ڕوسیایان بە هەوڵدان بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا تاوانبار کرد.

XS
SM
MD
LG