Accessibility links

‌کۆمەڵەکانی مافەکان و ڕۆژنامەوانان: دەبێت تورکیا داوا لە UN بکات لە دیارنەمانی خاشقچی بکۆڵێتەوە


ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕۆژنامەوانان داوایان لە تورکیا کردووە نەتەوەیەکگرتۆکان هانبدەن لە دیار نەمانی ڕۆژنامەوانی سعودی جەمال خاشقچی بکۆڵێتەوە ئەوەی پێدەچێت لەناو کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە تورکیا کوژرابێت.

کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان ، ئەمنیستی ئینتەرناشۆناڵ، چاودێری مافەکانی مرۆڤ و پەیامنێرانی بێ سنوور لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانێدا ڕۆژی پێنجشەممە لە بارەگای نەتەوەیەکگرتۆکان وتیان پێویستە لەسەر تورکیا داوابکات لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرس لەو مەسەلەیە بکۆڵێتەوە.

ڕاپۆرتەکانی تورکیا دەڵێن خاشقچی لەناو کۆنسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبۆل بەشێوەیەکی دڕندانە کۆژراوە و پارچەپارجەکراوە لەلایەن ئەندامانی دەستەیەکی کوشتن کەسەر بە شازادەی سعودیە محەمەد بن سەلمانن. بەڵام سعودییەکان نکۆلی لەو ڕاپۆرتانە دەکەن و بەبێ بنەما ناودێریانکردووە هەرچەندێکە هێشتا ڕوونیان نەکردۆتەوە چێ بەسەر خاشقچی هاتبێت ئەوەی لەوەتای چوونە ژوورەوەی بۆ ناو کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە دووی مانگی دەوە دیارنەماوە.

XS
SM
MD
LG