دەزگایەکی چاودێری شەڕی سوریا دەڵێت لایەنە جیهادییەکانی سوریا کە یەکێکیان تەحریر ئەلشامە ئەوەی پێشتر لقێکی سەر بە ئەلقاعیدە بووە، چەکە قورسەکانیان لە ناوچەی داماڵڕاو لە چەك لە پارێزگای ئیدلیب کشانۆتەوە.
سامی عەبدوئەلڕەحمان بەڕیوبەری چاودێری سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بنکە لە بەریتانیا گوتی کۆمەڵەی تەحریر ئەلشام و گروپە جیهادییەکان ڕۆژی دووشەممە چەکە قورسەکانیان لە بەشێکی زۆری ئیدلیب کشانەوە ئەوەیش بەر لەو دوا وادەیەی بۆ تێکرای کۆمەڵەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دانراوە بۆ کشانەوەی چەکە قورسەکانیان لە ناوچەیەکی داماڵڕاو لە چەك لە پارێزگای ئیدلیب بە قۆڵایی 15-20 کیلومیتر. گوتیشی تا ئیستا باکووری حەما و خۆرهەڵاتی ئیدلیب لە چەکی قورس پاککراوەتەوە.
جێ باسە ناوچەی داماڵڕاو لە چەكلە ئیدلیب بەگۆیرەی ڕێککەوتنێك لەنێوان ڕووسیای هاوپەیمانی ڕژێمی سوریاو تورکیای پشتیوانکەری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە مانگی ڕابردوودا دیاریکرا بەمەبەستی پاراستنی ئیدلیب لە هێڕشێکی چڕوپڕی هێزەکانی بەشارئەلئەسەدی سەڕۆکی سوریا کە هەڕەشەی ئەنجامدانی کردووە.
ئەو ڕێککەوتنە هەروەها داوا دەکات هێزەکانی گرۆپە ڕادیکالەکان تا 15 مانگی دە ناوچەکە چۆڵبکەن.