Accessibility links

بەهۆی ڤاێرۆسەوە 23 شێری جۆری ئاسیا لەناو دەچن


مۆمبای (هیندستان) - (ڕۆیتەرز) – گەورە دامەزراوەی توێژینەوەی پزیشکیی زیندەوەران داوای لە حکومەتی هیندستان کرد بۆ ڕزگارکردنی شێری چؤڕێ ئاسیا هەنگاوی دەستبەجێ بنێت، دوای ئەوەی 23 لەم جۆرەی مەترسی نەمانیان لەسەرە لە 3 هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسێکی بێ‌وێنەوە گیانیان لەدەستدا و بەرپرسان لەهەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لەو دۆخە.

ئەنجومەنی توێژینەوەی پزیشکی هیندستان لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، دەسەڵات گەشتوەتە ئەوە دەرەنجامەی 5 لەشێرەکانی دوا جۆرن لە دارستانەکانی (جیر) لە ڕۆژئاوای هیندستان دەژین، بەهۆی ڤایرۆسی نەخۆشی سیلی سەگەوە گیانیان لەدەستداوە و ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە.

دی تی فاسافادا، بەرپرسی پاسەوانانی دارستانەکانی ناوچەکە، ڕۆژی هەینی ووتی " بەلانی ‌کەمەوە 33 لەو شیرانە جیاکراونەتەوە و پشکنینیان بۆ دەکرێت، بۆ دڵنیابوون لەوەی تووشی ڤایرۆسەکە نەبوون".

ئەنجومەنی توێژینەوەی پزیشکی هیندستان ووتی وەک دەست پێشخەریەک بۆ هەر ئەگەرێک، 300 دەرمانی شرینقەی دژە ڤایرۆوسیان لە وڵاتیەکگرتوەکانە بۆ کووتانی شێرەکان هاوردە کردوە.

هەروەها ئەنجومەنەکە بۆ ڕێگریکردن لەناوچوونی شێرەکان ئامۆژگاریدا بەوەی "پێویستە بەسەر 2 یان 3 ناوچەی پاڕێزراوی جیاوازدا دابەش بکرین"

بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە ڤایرۆسە لە دارستانەکانی سیرنجیتی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریکا لەساڵی 1994دا بوە هۆی مردنی 30%ی شێرەکان لەوێ.

توێژینەوەیەک: لەوانیە ڤیتامینD تەندروستی ئێسکی کەسانی بەتەمەن باش نەکات.

(ڕۆیتەرز) – شیکاریەکەی نوێ دەردەخات لەوانەیە خواردنی ڤیتامین D چڕیی ئێسک باش نەکات، یاخود ڕێگر نەبێت لە شکان لەکاتی کەوتنی کەسانی بەتەمەندا.

ڕاپۆرتێک لە گۆڤاری (لانسێت)دا بۆ نەخۆشیەکانی شەکرە و غودەکان بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت "دوای کۆکردنەوەی داتاکان لە 81 تاقیکردنەوە، دەرکەوتوە ڤیتامین D سوودێکی ئەوتۆی نەبوە.

دکتۆرە ئەلیسن ئیڤینێل لە زانۆکی ئەبردین لە بریتانیا و بەشداری توێژینەوەکە دەڵێت "دەرەنجامەکان دەردەخەن هیچ هۆکارێک نیە کەسانی بەتەمەن بۆ خۆپاراستن لە شاکانی ئیسک ڤیتامین D بخۆن، ئەمە ئەوکەسانە ناگرێتەوە کە لەناوچەیەکدا دەژین و تیشکی خۆر لەجەستەیان نادات".

ئەڤینیل و تیمەکەی لە ئاکامی 81 تاقیکردنەوە لەسەر 53 هەزار کەس، کە بۆکاتی جیاوازد ڤیتامینیان خواردوە هەندێک 4 هەفتە بوە دەستیان پێکردوە و هەندێک 5 ساڵ بوە بەردەوام بوون هیج چیاوازی نەبوە، زیاتر لە 75 %ی بەشداربوان خانمان بوون و تەمەنیان لەسەروی 65 ساڵ بوە.

دوای کۆکردنەوەی داتاکان بۆ توێژەرەوەان دەرکەوتوە ڤیتامین D هیچ کاریگەری نەبوە لەسەر شکانی ئێسک، هەروەها ئاستی کەمی یان زۆریی خواردنی ڤیتامین لەسەر پتەوەیی ئێسک هیچ جیاوازی نەبوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەوڵی ڕێکخستنی بەرهەمەکانی جگەری گەرم دەدات

نوێنەرانی 148 لایەنی ڕێکەوتنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەربارەی ڕێگری کردن لە جگەرەکێشان داوادەکەن بەرهەمی نوێی جگەرەی ناسراو بە (گەرم) ڕێکخرێت بەهەمان شێوەی ڕێگای بەرهەمەکانی جگرەی باوی پێ ڕێکخراوە.

بەرهەمەکانی جگەرەی (گەرم) (HTPs) کە جگەرەی ئەیلکترۆنی ناگرێتەوە، بریتیە لەو بەرهەمانەی نیکۆتین و مەوادی کیمیاوی‌دیکە لە خۆدەگرێت و ئەوانەی دەیکێشن دووکەڵی هەڵدەمژن لەڕێگای دەمەوە. کۆمپانیاکانی تووتن ئەم ئامێرانە بە کەمتر مەترسی لە جگەرەی باو دادەنێت.

بەڵام ئەمینداری ڕێکەوتنەکە فێرا دا کۆستا ئی سێلڤا دەڵێت " هیچ بەڵگەیەک نیە بەرهەمەکانی (HTPs) لە بەرهەمی جگەرەی باو زیانی کەمتربێت، بۆیە دەبێت ئەو بەرهەمانە بەپێی ڕێکەوتنەکە پابەندی رێنمایی و سنوورەکانی بۆ جگەری باو دانراو ببێت.

وڵاتانی وەک ئەفریکا و ئەمریکای لاتین نیگەرانی گەورەیان لە بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە جگەرانە دەربڕی و دەڵێن بۆ ئەم ئافاتە ئامادەنین.

داکۆستا دەڵێت ئەو دووکەڵەی لەوجۆرە جگەرانەوە هەڵدەمژێت تەندرەست نیە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ئەم جۆرە جگەرانە ساڵانە 7 ملێۆن کەس پیش وەخت دەکووژێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:02 0:00

XS
SM
MD
LG