Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: تورکیا بێڕەزامەندی روسیا لە سوریادا ناتوانێت هیچ بکات


دکتۆر جەبار قادر شارەزای کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەڵیت وتەکانی سەرۆکی تورکیا کە لە بەردەم ئەندامانی پارتەکەی رایگەیاندبوو کە هێزەکانیان لە سوریا ناکشێنەوە هەتا ئەو کاتەی لە سوریادا هەڵبژاردن دەکرێت و هەروەها کە گوتبوشی بۆ پرسی یەکلاکردنەوەی چوونە نێو یەکێتی ئەوروپاوە دەگەڕینەوە بۆ گەل هەتا خۆیان مەسەلەکە لە ڕیی سازدانی ریفراندۆمێکەوە یەکلایی بکەنەوە ، دکتۆر جەبار دەڵیت ئەم لێدوانانەی سەرۆکی تورکیا بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی نێوخۆی وڵاتە و هەروەها بۆئەویە کە وای پیشانبدات کە گەل دەسەڵاتی یەکلاکردنەوەی پرسە گرنگەکانی هەیە ، ئەمانە هەموو بە مەبەستی چەواشەکاریە.

سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتوێژی لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر پسپۆڕی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سازداوە و لەم فایلە دەنگیەدا گویبیستی دەبن.

XS
SM
MD
LG