Accessibility links

لێکۆڵینەوەی نوێی ئێف بی ئای لەسەر برێت کاڤەنە دەستپێدەکات


ئێف بی ئای دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەسەر بەربژاری دادگای بالا برێت کاڤەنە.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ لەسەر داواکاری کۆمیتەی دادوەری سینات فەرمانی ئەو لێکۆڵینەوەیەی داوە.

شەوی هەینی سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا نوسیویە " ئەمشەو 7هەمین لێکۆڵینەوەی ئێف بی ئای لەسەر دادوەر برێت کاڤەنە دەستیپێکرد. ڕۆژێک ئەو وەکو دادوەرێکی مەزنی ڕاستەقینەی دادگای باڵای ئەمەریکا دانیپیادا دەنرێت."

سەرۆک ترامپ لە بیاننامەیەکیشدا ڕایگەیاندووە ئەم لێکۆڵینەوە نوێیە، کە دوابەدوای تاوانبارکردنەکانی بە دەستدرێژی سێکسی دەستیپێکردووە، دەبێت کاتەکەی سنورداربێت و لە کەمتر لە هەفتەیەکدا کۆتاییپێبێت.

سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی کۆمیتەی دادوەری سینات دەنگی دا لەسەر ئەوەی بەربژێرییەکەی کاڤەنە بۆ دادگای باڵا بنێرن بۆ دەنگدانی گشتی لە سینات و جێف فلێکی کۆماری داوای دوواخستن و لێکۆڵینەوەی کرد.

بەڵام ڕێبەرانی کۆماری ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند ئەوان هێشتا بەردەوام دەبن بۆ دەنگدان لەسەر بەربژارێتی کاڤەنە لە ڕۆژی شەممە.

کاڤەنەش ڕایگەیاندووە هەمو هاوکاریەک لەگەڵ ئێف بی ئای دا دەکات بۆ لێکۆڵێنەوەکان.

.

XS
SM
MD
LG