Accessibility links

بەهۆی سونامی لە ئیندۆنسیا سەدان کەس دەکوژرێن


کاربەدەستان ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند، بەلانی کەم 384 کەس بەهۆی بەرزبوونەوەی شەپۆلەکانی ئاو لە ئەنجامی بومەلەرزەیەکی بەهێز کە بوو بەهۆی سونامی لە دوورگەی سولاویسی ئیندۆنسیا گیانیان لەدەستداوە.

سەدان کەس بۆ فیستیڤاڵێک لە کەناری دەریای شاری پالو ڕۆژی هەینی کۆببونەوە لە کاتێکدا شەپۆلی ئاوەکە نزیکەی شەش مەتر بەرزبۆوەو چەندین کەسی لەگەڵخۆیدا برد و هەمو کەنارەکەی وێران کرد.

ستۆپۆ پورۆ نوگرۆها، گوتەبێژی ئاژانسی کارەساتی سروشتی ئیندۆنسیا لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسەکانی ڕاگەیاندن لە جاکارتا گوتی " لە کاتێکدا ڕۆژی هەینی، هۆشداری سونامیش درابوو بەڵام خەڵکی هەر بەردەوام بوون لە چالاکییەکانی خۆیان لە کەنار دەریاکان زوو ڕایان نەکرد و بوون بە قوربانی."

ئەو گوتیشی هەندێک کەس چووبوونە سەردارە بەرزەکان بەو شێوەیە ڕزگاریان بوو.

گرتە ڤیدیۆییەکانی کەناڵە خۆجەهیەکان نیشان دەدەن شەپۆلەکان خانوبەرەی سەر کەنارەکان وێران دەکەن.

ئەم سونامییە لە ئەنجامی بومەلەرزەیەکی بە‌هێز بوو کە هێزەکەی 7.5 بوو لەسەر پێوانەی ڕێختەر. زیاتر لە پێنجسەد کەسیش بەهۆی ئەم کارەساتەوە بریدنار بوون.

ئیندۆنسیا لەسەر هێڵی بومەلەرزەیە. لە مانگی 8 یشدا بومەلەرزەیەکی بەهێز لە دوورگەی لۆم بۆکی دا و لە ئەنجامدا 505 کەس کوژران کە زۆربەیان لە ئەنجامی ڕووخانی باڵەخانەکان گیانیان لە دەست دا. لە ناوەڕاستی مانگی هەشتیشدا زنجیرەیەک بومەلەرزە لە لومبوکی و سامبوای دراوسێی دا و دەیان کەسی کوشت.

لە مانگی 12 ی ساڵی 2004 بومەلەرزەیەکی زۆر بەهێز بە گوڕی 9.1 لە سوماترای ڕۆژئاوای ئیندۆنسیای دا و لەئەنجامی ئەوەش سونامی دروست بوو کە بوو بەهۆی کوژرانی 230 هەزار کەسی خەڵکی دەیان وڵاتی جیاوازی جیهان.

XS
SM
MD
LG