Accessibility links

ئیسرائیل سنورەکانی لەگەڵ سوریا بەڕووی کارمەندانی نەتەوەیەکگرتۆکان دەکاتەوە


وەزیری بەرگری ئیسرائیل گوتی دووبارە خاڵەکانی سنوری وڵاتەکەی لەگەڵ سوریادا بۆ کارمەندانی نەتەوە یەکگرتۆکان دەخاتە سەرپشت ودەکەوێتەوە کار بەهەمان شێوەی بەر لەدەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ لەوڵاتی دراوسێیاندا.

ئەمرۆ پێنجشەممە ئەم وتەیەی لە میانەی سەردانێکی بۆ خالی سنوری قونەیتەڕە ڕاگەیاند.

گوتیش ئیسرائیل بە ڕێبازەکەی خۆی بۆ دەستێوەرنەدان لەسوریا پابەندەبێت. هەروەها ئاماژەیدا بەوەی سەرلەنۆی کردنەوەی ئەو خاڵە سنورییە لەسەر بنەمای ڕەوشی ئاسایشی دەبێت کە لە ئیستادا هەموارە بۆ گرتنەبەری ئەم هەنگاوە.

جێ باسە ئەو خاڵە سنورییە بەزۆری لەلایەن کارمەندانی نەتەوەیەکگرتۆکانەوە و هەروەها هێندی جار گواستنەوەی کەرەستەکانی کشتۆکاڵ بەکار دەهات.

لیبرمان دەڵێت ئیسرائیل ئامادەیە بەشێوەی ئاسایی جارانی ئەم خاڵە سنورییە بکاتەوە بەڵام ئەوەش لەسەر سوریا ڕادەوەستێت.

هێزەکانی سوریا دوو مانگ لەمەوبەر دەستیان بەسەر خاڵی سنوری قونەیتەڕەدا گرتەوە پاش چەندەها ساڵ لەدەستگۆرینی هێز لە ناوچەکەدا لەنێوان هێزەکانی سوریا و کۆمەڵەکانی ئۆپۆزسیۆن لەو وڵاتەدا.

XS
SM
MD
LG