Accessibility links

سینات کاتی زیاتر بەو کەسەی کەڤەنا تاوانبار دەکات دەدات، تا بڕیاری خۆی لەسەر گەواهیدان بدات


بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، بەرپرسی کۆمیتەی دادوەری سینات، چارلس گراسلی هەتا کاتژمێر 2:30 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممەی داوە بەو ژنەی کە بەربژێری دادگای باڵا برێت کاڤەنا تاوانباردەکات بە هەراسانکردنی سێکسی، تا بڕیار بدات لەسەر ئەوەی هەفتەی داهاتوو گەواهی دەدات یان نا.

ڕۆژنامەکە دەڵێت گراسلی ئیمێلێکی بۆ پارێزەرەکەی کرستین بلاسی فۆرد ناردووە کە تیایدا نوسراوە دەستەی سینات " دەبێت هەتا 2:30 ی پاشنیوەڕۆ بڕیارەکەی فۆردیان پێ بگات."

ڕۆژی هەینی کۆمیتەی سینات هەتا کاتژمێر 10ی شەویان دا بە فۆرد تا بڕیار بدات، بەڵام پارێزەرەکەی چەند خولەکێکی بەر لە کاتە دیاریکراوەکە داوای درێژکردنەوەی کاتەکەی کرد بۆ ڕۆژێکی تر.

XS
SM
MD
LG