Accessibility links

ڕۆحانی: ئێران ترامپیش وەکو سەدام شکستپێدەهێنێت


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ شکستدەهێنێت لە بەرەنگاربوونەوەی ئێراندا هەروەکو چۆن سەدام حوسەینی عێرق شکستیهێنا. ڕۆحانی گوتیشی تاران دەستبەرداری موشەکەکانی نابێت.

ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زیادیان کرد پاش ئەوەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە مانگی پێنج بڕیاری کشانەوەی لە سەودا ناوکییەکەی نێوان زلهێزانی جیهان و ئێران دا و لە مانگی ڕابوردووشدا سزاکانی خستەوە سەر ئێران.

لە کاتێکدا ڕۆحانی ئەم قسانەی کرد، ئێران دەستی کرد بە نمایشکردنی هێزی دەریایی کەداوی لە میانەی چەند مانۆڕێکدا لە تارانی پایتەخت و بەندەرعەباس بۆ یادی شەڕی نێوان عێراق ئێران کە لە نێوان ساڵانی 1980 بۆ 1988 بەردەوام بوو.

ڕۆحانی لە وتارەکەیدا کە بە ڕاستەوخۆ لە کەناڵە ئێرانییەکاندا پەخش دەکرا گوتی " ترامپیش هەمان شتی بەسەر دێت. ئەمەریکاش هەمان چارەنوسی سەدام حسێنی دەبێت."

ڕۆحانی گوتیشی " ئێران دەستبەرداری چەکە بەرگرییەکانی نابێت لە ناویاندا ئەو موشەکانەش کە ئەمەریکای زۆر توڕە کردووە."

میدیای ناوخۆیی ئێڕان دەڵێت نزیکەی 600 گەمی بەشداری لە مانۆڕە سەربازییەکەی کەنداودا کردووە.

XS
SM
MD
LG