Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ شەش ڕێبەرانی جیهان کۆدەبێتەوە


کۆشکی سپی دەڵێت بڕیارە سەرۆك دۆناڵد تڕامپ لە هەفتەی داهاتوودا لە گەڵ شەش سەرۆکی وڵاتانی جیهان کۆببێتەوە لە نێوانیاندا سەرۆکی میسری عەبدوئەلفەتاح ئەلسیسی.

کۆشکی سپی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا گوتی سەرۆك ترامپ لە گەڵ هەر یەکە لە ڕێبەرانی کوریای باشوور و میسر و فەرەنسا و ئیسرائیل وژاپۆن و بەریتانیا کۆدەبێتەوە.

‌هەروەها گوتی ئەو دیدارانە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتۆکان ئەنجام دەدرێت ئەوەی لە هەفتەی داهاتوودا لە نیویۆرك بەڕیوەدەچێت.

XS
SM
MD
LG