Accessibility links

گەڕان بەدوای قوربانییەکانی تایفۆنی مانگهۆت لە فلپین بەردەوامە


کارمەندانی بەهاناچوون لە فلپین رۆژی دووشەممە بەناو بەردی داڕماودا دەگەڕان بەدوای دەیان لە قوربانییەکانی هەرەسهێنانی زەوییەوە بەهۆی تایفۆنی مانگهۆت ئەوەی بۆتە مایەی ویرانکارییەکی زۆر لە هۆنگ کۆنگ و ملیۆنەها خەڵکی صینی ناچارکردووە ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

تا ئیستا لاشەی 11 کەس دەرهێنراونەتەوە لەشاری ئیتۆگۆن لە باکووری فلپین ئەوەی بەهۆی تایفۆنەکەوە بۆتە شۆێنێکی کارەساتبار وخەریکە ئۆمید نامێنێت بۆ دۆزینەوەی قوربانییەکان چونکە ڕەنگە لەژێر بەردەکانەوەگیانیان لەدەستدابێت.

ڤیکتوریۆ بالانگدان سەرۆکی شارەوانی ئیتۆگۆن دەڵێت ڕەنگە 40 تا 50 کەس لە ناوچەکەدابوووبن لەکاتی روودانی زریانەکە و لەسەدا 99 پێدەچێت هەموویان گیانیان لەدەستدابێت.

جێ باسە بەهۆی بارانێکی زۆرەوە یەکێك لە گردەکان بەسەر کانگەیەکی خەلووز هەرەسیهێنا کە نێو کیلەمیتر لەئاستی زەوییەوە قۆڵبوو لەو دەمەی کرێکاری تێدابووە.

دەسەڵاتدارانی فلپین دەڵێن بەهۆی هەرەسهێنانی زەوییەوە 65 مردوون و پێشبینی زیابوونی ژمارەی قوربانییەکان دەکرێت ، هەروەها زیا لە 200 هەزار کەس حاڵ وماڵیان بەجێهێشتووە.

جێ باسە تایفۆنی مانگهۆت بەر لەگەیشتنی بەرەو کەنارەکانی فلیپین بەرزترین پلەی زریانی هەبووە کە پلە پێنجبوو خێرایی بایەکەی گەیشتبووە نزیکەی ٢٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەڵام دواتر هێزەکەی بەرەو پلە چوار کەمبۆوە.

.

XS
SM
MD
LG