Accessibility links

تورکیا سەدان کرێکار دەستگیردەکات


ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا سەدان کرێکاری دەستبەسەرکردووە کە هەستابوون بە خۆپیشاندانی ناڕەزایی سەبارەت بە بارودۆخی کارو شوێنی کارەکەیان لە فڕۆکەخانەی نوێی ئەستەنبوڵ، کە یەکێکە لەپڕۆژە زەبەلاحەکانی سەرۆکی وڵاتەکە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە بڕیارە مانگی داهاتوو ئاهەنگی کردنەوەکەی ئەنجام بدرێت.

بەڕێوبەری گشتی یەکێتی دەڤ یاپی ئەستەنبوڵ ئوزگور قەرەبوڵوت دەڵێت خۆپیشاندانەکە کاتێک بەرپابوو کە پاسێکی هاتوچۆی فڕۆکەخانە خۆی دەکات بەناو شوێنەکەداو 17 کرێکار بریندار دەکات.

هەزاران کرێکار بەشدارەیان کرد لەو خۆپیشاندانە و پۆلیس و جەندرمەوەبەبەکارهێنانیئوتۆمبیلی تایبەتو گازی فرمێسکڕژێن بۆ بە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران ڕووبەڕوویان بوونەوە.

هاوکات زیاد لە 30 جەندرمە خۆیان کردووە بە شوێنی کرێکارەکاندا و دەرگاکانیان شکاندووەو پتر لە 500 کەسیان دەستگیرکردووە، قەرەبوڵوت بە ڕێگای تەلەفۆن بە ئاژانسی ڕۆیتەرسی گوتووە "ئێستا لە بنەکەیەکی خۆجێی جەندرمەوە تەلەفون دەکات و لەهەوڵی ئەوەدایە ئەوانەی دەستگیرکراون ئازادیان بکەن."

پرۆژەی فڕۆکەخانە نوێکە یەکێکە لە خواسەتەکانی سەرۆکی وڵاتەکە رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ سازکردنی شارێکی فرە گەشەکردوو کە دەکەوێتە سەر ڕووباری دەریای ڕەش کە توانستی نزیکەی 90 ملیۆن نەفەری هەیە لەساڵێکدا و وابڕیارە بۆ ساڵی 2023 بیگەیەننە 150 ملیۆن نەفەر.

لەکاتێکدا 35 هەزار کرێکار لەو پڕۆژەیەدا کاردەکەن بەڵام ڕێژەی مردنی کرێکار لە پڕۆژەکەدا لەبەرزبوونەوەدایە بەهۆی مەترسییەکانی بارودۆخی کارکردن لە پڕۆژەکەدا کە وا بڕیارە لەکۆتایی مانگی 10 دا تەواو بکرێت و ئاهەنگی کردنەوەی بۆ سازبکرێت.

XS
SM
MD
LG