Accessibility links

UNHCR دەڵێت دەستبەجێ پێویستی بە 270 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ پەنابەرانی سوریا


ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ناسراو بە UNHCR هۆشداری دەدات کە پارەی بە دەستەوە نەماوە بۆ دابین کردنی کەرەستەی پێویستی ژیان بۆ ملیۆنان پەنابەر و ئاوارەکانی ناوخۆیی سوریایی کە لە ڕەوشێکی زۆر ناهەمواردا دەژین.

UNHCR دەڵێت بە زووترین کات پێویستی بە 270 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت هەتا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوامی بە کارەکانی بدات. ئاژانسەکە دەڵێت ئەم بڕە پارەیە زۆر گرنگە بۆ دابین کردنی پێدوایستیە گرنگەکانی وەرزی زستان.

UNHCR لە ئێستادا پێداویستی زیاتر لە 5 ملیۆن و شەشسەد هەزار پەنابەری سوریایی لە تورکیا، لوبنان، ئوردن، عێراق و میسر دابین دەکات، کە نزیکەی نیوەی ئەو ژمارەیە ژن و منداڵن. ئاژانسەکە هۆشداری دەدات بەبێ هاوکاری دارایی ناوتوانرێ خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردە بۆ ئەو خەڵکانە دابین بکرێت.

بەشێکی زۆری ئەو پارەیەی داوا کراوە بۆ ئەو پەنابەرە سوریاییانە تەرخان دەکرێت کە لە دەرەوەی وڵاتن. گوتەبێژی UNHCR بابر بەلوچ دەڵێت 73 ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ پێداویستیە گرنگەکانی ئاوارەکانی ناوخۆ پێویستن و ئەویە تریشی بۆ ئەوانەی دەوە.

XS
SM
MD
LG