Accessibility links

لە ئەنجامی گەردەلول و زریانی هەریکەن فلۆرێنس ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەست دەدەن


گەردەلول و زریانی هەریکەن فلۆرێنس ئاستی بەهێزییەکەی دابەزیوە بۆ باوباهۆزێکی زۆر. ئەمەش پاش ئەوەی بە بارانێکی زۆر و ڕەشەبایەکی بەهێزەوە گەیشتە کارۆلینای باکور زیانێکی زۆری لێکەوتەوە و لە ئاکامدا بەلایەنی کەم 5 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

شارەزایان دەڵێن هێشتا مەترسییەکە کەم نەبۆتەوە. پارێزگاری کارۆلینای باکور ڕای کووپەر ڕایگەیاند " ڕاستیەکە ئەوەیە ئەم باوباهۆزە کوشندەیە و دەشزانین هێشتا چەند ڕۆژێکمان ماوە تا کۆتایی پێبێت."

لە هەندێک لە ناوچەکاندا زیاتر لە 60 سانتیمەتر باران باریوە. کەشناسان دەڵێن بۆی هەیە نزیکەی یەک مەتر ئاستی ئاو لە دوورگەکاندا بەرزبێتەوە.

پۆلیس لە شارۆچکەی ولمینگتاون دەڵێت دایک و منداڵێکی ساوا گیانیان لەدەستدا کاتێک درەختێکی گەورە کەوت بەسەر ماڵەکەیاندا. ژنێکیش لە ناوچەی پێندەری کارۆلینای باکور بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا لە کاتێکدا تەلەفۆنیان بۆ تیمی تەندروستی فریاکەوتن کردبوو بەڵام بەهۆی کەوتنی دارێک نەیان توانیبوو لە کاتی خۆی دا بگەنە ماڵەکە.

کاربەدەستان دەڵێن دوو کەسیش لە لینۆیەر مردوون. پیاوێکی تەمەن 78 ساڵ بەهۆی شۆرتی کارەبا و پیاوێکی تریش ڕەشەباکە خستبووی.

XS
SM
MD
LG