Accessibility links

3 سەرباز و 4 چەکداری تالیبان لە پاکستان دەکوژرێن


لەشکری پاکستان دەڵێت لەمیانەی هەڵکوتانە سەر حەشارگەیەکی چەکدارانی تالیبان شەڕە تەقە ڕۆیداوە و لەئاکامدا 3 سەربازو 4 چەکدار لە هەرێمێکی باکووری خۆرهەڵاتی پاکستان کوژراون.

لە شکری پاکستان لە بەیاننامەیەکدا رۆژی پێنجشەممە گوتیان لەسەر بنەمای زانیاری هێرشەکەیان لە هەرێمی وەزیرستانی باکوور ئەنجادابوو ئەوەی پێشتر بارەگای تالیبانی پاکستانبووە.

لەگەڵ ئەوەی لە بەیاننامەکەدا وورردەکاری زیاتریان نەدا بەدەستەوە بەڵام گوتیان تیروریستە کوژراوەکان لە ساڵی ڕابردوو دەستیان لە ژمارەیەك هێرشدا بۆ سەر هێزەکانی ئاسایشی هەبووە.

لەشکری پاکستان دەڵێت وەزیرستانی باکوور و هەرێمەکانی تریان لە چەکدارانی تالیبان پاککردۆتەوە بەڵام هێشتا توندوتیژی بەردەوامە.

XS
SM
MD
LG