Accessibility links

ئاون سان سوچی: دەکرا بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵە لەگەڵ دۆسێی ڕۆهنگاکان بکرایە


ڕێبەری دیفاکتۆی میانمار ئاون سان سوچی دەڵێت حکومەتەکەی دەیتوانی بە شێوازێکی جیاواز مامەڵەی لەگەڵ بارودۆخی موسوڵمانە ڕۆهینگاکان بکردایە.

لە دەمی کۆنفرانسی ئابوری جیهانی لە هانۆی پاتەختی ڤێتنام کاتێک پرسیار لە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی لەسەر ئەو بابەتە کرا، گوتی "بێگومان چەند شێوازێک هەبوون کە ئێمە پێمان وایە ڕەنگە بارودۆخەکە باشتر دەبوو ئەگەر بەوشێوەیە مامەڵە بکرایە. بەڵام ئێمە لەو بڕوایەداین لە پێناو سەقامگیری و ئاسایشی درێژدەم پێویستە لەگەڵ هەمو لایەنەکاندا ڕەوا بین، سەروەری یاسا دەبێت بەسەر هەمو کەسێکدا بچەسپێت. ئێمە ناتوانین لایەنێک هەڵبژێرین بۆ ئەوەی بە تایبەتی بیانپارێزین."

بێدەنگی ئاون سان سوچی لە ئاست دڕندایەتی لەشکر لە دژی موسوڵمانە ڕۆهینگاکان زیانی بە ناوبانگی گەیاند وەکو نمونەیەکی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ.

لە مانگی هەشتی ڕابردووە وە سەدان هەزار موسوڵمانی ڕۆهینگا پەنایان بردووە بۆ بەنگلادیش.

XS
SM
MD
LG