Accessibility links

سەرۆکی کۆریای باشوور: باکوور خواستی هەیە چەکی ناوکی دابماڵێت


مون جا ئین سەرۆکی کۆریای باشوور ڕۆژی پێنجشەممە ، وبەر لە بەڕێوەچوونی کۆبونەوەی لوتکەیی نێوان هەردوو کۆریاکان گوتی کۆریای باکوور خواستی هەیە چەکی ناوکی دابماڵێت و هەروەها وڵاتە یەکگرتۆکانی ئەمەریکا ئامادەیە ڵاپەرەی پەیوەندییە دوژمنکارییەکانی هەڵباتەوە.

جێ وتنە بڕیارە لە 18 تا 20 مانگی نۆ سێهەم کۆبونەوەی نێوان سەرۆکی کۆریای باشوور و کیم جۆنگ ئوون سەرۆکی کۆریای باکوور بەڕێوەبچێت.

ئەو دیدارەیان سازدەبێت بەمەبەستی هاندانی دانوستاندن لە نێوان واشنتون و پیۆنگیانگ سەبارەت بە داماڵینی چەکی ناوکی ئەوەی ماوەی چەند هەفتەیەکە بەرەوپێش نەچووە.

مون ڕۆژی پێنجشەممە پشتڕاستیکردەوە بەوەی بەربەست لەئارادایە و دەبێت هەردوو لایان دانەواندن بکەن تا پرسی داماڵینی چەکی ناوکی و بالیستی بەرەوپێش بچێت.

سەرۆکی کۆریای باشوور لەمیانەی کۆبونەوەیدا لەگەڵ ڕاوێژکارانی گوتیشی کۆریای باکوور خواستی هەیە چەکی ناوکی دابماڵێت و لەدواییدا لەناویان ببات.

XS
SM
MD
LG