Accessibility links

بۆکۆ حەرام هێرشد دەکاتە سەر بنەکەیەکی لەشکری لە باکوری نایجیریا


دانیشتوانی ناوچەیەکی خۆجێی لە باکوری نایجیریا دەڵێن توندڕەوەکانی بۆکۆ حەرام پەلاماری بنکەیەکی سەربازیان داوە، لەکاتێکدا تەنها مانگێک لەمەوبەر حکومەت هانی خەڵکی دەدا بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان لە شارۆچکەی گودۆمبالی و لە بۆکۆ حەرام پاکراوەتەوە.

سکرتێری ولایەتی بۆرنۆ بۆ کاروباری لەشکری خۆجێیی "بۆنو بوکار" دەڵێت گروپە توندڕەوەکە شەوی هەینی ئەو هێرشەی ئەنجام داوە. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر زیانە گیانییەکان بڵاو نەکراوەتەوە.

یەکێک لە دانیشتووەکانی ئەو ناوچەیە بە ئەسۆشێتت پرێسی ڕاگەیاند کە "هەرگیز جارێکی تر ناگەڕێتەوە بۆ گۆدۆمبالی، گرنگ نیە هەر بەڵێنێکمان پێبدەن، لەبەرئەوەی پاش ئەوەی کاربەدەستانی لەشکری و کاربەدەستانی ولایەتی بۆرنۆ بەڵێنیان پێدایین کە ئاسایشمان پارێزراوە ئێمە گەڕاینەوە بۆ ماڵ و زێدی خۆمان."

XS
SM
MD
LG