دادگایەکی میسر ڕۆژی شەممە فەرمانی سزای مەرگی دابەسەر 75 کەس دا کە ڕێبەرانی باڵای ئیخوان ئەلموسلمینیشی تیادایە بەهۆی تێوەگلانیانەوە لە ناڕەزاییەکانی ساڵی 2013 دا کە لەلایەن ئیسلامییەکانەوە ئەنجامدراو لەلایەن هەڵمەتی هێزەکانی ئاسیشەوە شکستیان پێهێنرا و لەئاکامدا 600 کەس کوژران.
ئەو دۆسێیە 739 تاوانباری گورتبۆووە کە تێکڕا سزادران بە تاوانی کردەوەی کوشتن و پەلاماردان و زەرەرگەیاندن بە موڵکی گشتی، هەروەها دادگاکە فەرمانی زیندانی هەتاهەتایشی بڕاندەوە بۆ ڕێبەری باڵای ئیخوان ئەلموسلمین و 46 کەسی دیکە.
هەروەها بۆ پشتیوانی محەمەد ئەبو زەیدی رڕژنامەوانی فۆتۆگراف کە بە (شاوکان) ناسراوە لەلایەن گروپێکی مافەکانی مرۆڤەوە بە توندی ڕەخنەیان لێگیراوە لەناوەو دەرەوەی وڵات کە پێنج ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە کە لە مانگی 8 ی 2013 ەوە دەستبەسەرکراوە، دەرئەنجام واتە ئەو دەبێت لەم چەند ڕۆژەدا ئازاد بکرێت.
یەکێک لە کوڕەکانی محەمەد مورسیش بەناوی ئوسامە لەناو ئەو 22 تاوانبارەدا بووە کە تێکڕا یەکی 10 ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە... تێکڕا 374 کەسیان سزای زیندانی 15 ساڵیان بەسەردا سەپاندن و هاوکات 215 کەسی دیکەش سزای 5 ساڵ زیندانی.