Accessibility links

17 هەمین سەرکردەی درێژدەمترین شەڕی ئەمەریکا دەستبەکار دەبێت


حەڤدەهەمین سەرکردە بۆ ڕێبەرایەتی کردنی هێزەکانی ناتۆو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان لەو شەڕەی کەبووە بە درێژدەمترین شەڕی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە لە مەڕاسیمێکدا لە کابول دەستبەکار بوو.

ژەنەڕاڵ ئاستن سکات میلەری لەشکری ئەمەریکا لە کاتێکدا دەستبەکار دەبێت کە ئەفغانستان لەلایەکەوە هیوای هەیە و لەلایەکی تریشەوە لە ناڕوونیدایە.

یەکەم ئاگربەستی نێوان لایەنە بەشەڕچووەکان لە میانەی جەژنی ڕەمەزان لە مانگی شەش، دوابەدوای ئەوەش پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان کاربەدەستانی ئەمەریکا و تالیبان لە قەتەر ئەو هیوایەی دروست کرد کە وتووێژ لەگەڵ تالیبان دەستپێبکات بۆ ڕێککەوتنی سیاسی پاش شەڕێکی 17 ساڵە.

بەڵام ئەو هیوایانە لە مانگی ڕابوردوو نەمان کاتێک نەیتوانی وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک ئەشرەف غەنی بداتەوە بۆ ئاگربەستی دووهەم لە میانەی جەژنی ڕەمەزاندا.

ژەنەڕاڵ جۆن نیکلسن کە لە سەر دەرچوونە ئاماژەی بەوە کرد ڕەنگە پشتیوانە بیانییەکان کاریان کردبێتە سەر بڕیارەکەی تالیبان.

نیکلسن دەڵێت " پێم وابێت ژمارەیەک لە تالیبانەکان دەیانەوێت ئاشتی بکەن، بەڵام ئەوان هاندەدرێن بۆ شەڕ کردن." لە مەڕاسیمەکەی ڕۆژی یەکشەممەدا نیکلسن داوای لە تالیبان کرد چی تر هاونیشتیمانیان و هاو ئاینەکانی خۆیان نەکوژن.







XS
SM
MD
LG