Accessibility links

پەرلەمانی ئێران وەزیری دارایی لەسەر کارلادەبات


پەرلەمانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە دەنگی دا بۆ دەرکردنی وەزیری دارایی ئێران، ئەمەش گورزێکی ترە بۆ سەرۆک حەسەن ڕۆحانی لە کاتێکدا ڕووبەڕووی ناڕەزاییەکی زۆر لەسەر باری ئابوری بۆتەوە.

ڕەخنەگرانی وەزیری دارایی لە کارلادراو، مەسعود کارباسیان، دەڵێن حکومەت سەرکەوتوو نەبووە لە هەوڵدان بۆ باشکردنی باری ئابوری لە کاتێکدا لە کاتێکدا دانۆڵد ترامپ دەستی کردەوە بە سزاکان پاش ئەوەی ئەمەریکا لە سەودا ناوکیەکەی ساڵی 2015 کشایەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران عەلی لاریجانی گوتی ڕۆژی یەکشەممە 137 پەرلەمانتار لە کۆی 260 پەرلەمانتاردا دەنگی دژ بە کەرباسیانیان دا. سەرەتای ئەم مانگەش یاسادانەران وەزیری کاری کابینەتەکەی ڕۆحانی، عەلی ڕابەییان هاوشێوە لە کار لادا.

تمەنی ئێرانی لە ماوەی چەند مانگی ڕابوردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی، ئەمەش بوو بەهۆی بەرزبوونەوی نرخی شتومەک.

لایەنی توندڕەوەکانی ئێران ئەم قەیرانە دەخەنە ئەستۆی حەسەن ڕۆحانی کە تا ئاستێک بە کەسێکی میانەڕەو لەقەڵەم دەدرێت و ساڵی ڕابوردوو بۆ خولی دووهەمی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرایەوە.

XS
SM
MD
LG