Accessibility links

دادگای باڵای فیدراڵی عێڕاق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی وڵاتەکە پەسەند دەکات


دادگای باڵای فیدراڵی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی په‌سه‌ند كرد. دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و ناوی كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ند كرد. ماڵپه‌ڕی فه‌رمی دادگاکە به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی وته‌بێژی فه‌رمی دادگاكه‌( ئیاس ساموک) بڵاوكردۆته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ " سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دانیشتنێكی تایبه‌تی به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی سه‌باره‌ت به‌ داواكاری په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌نجامد. دادگا وردبینی كرد له‌و ناوانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنكانی عێراق بۆی نێردرابوو به‌نوسراوی فه‌رمی له‌به‌رواری ١٦\٨\٢٠١٨. دوای وردبینی و گفتوگۆكردن له‌ سه‌ر ناوه‌كان و له‌و تانانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێكیان هه‌بوو، دادگا پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ١٩\٨\٢٠١٨) بڕیاریدا به‌ په‌سه‌ندكردنی ناوه‌كان و ئه‌نجمه‌كانی هه‌ڵژاردن" . ڕۆژی ١٢ی ئایار هه‌ڵبژرانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی(٣٢٩) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر تاسری ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌هۆی تانه‌ی لایه‌نه‌كان له‌ ئه‌نجامه‌به‌راییه‌كان جارێكی دیكه‌ به‌شێك له‌ ده‌نگه‌كان له‌بری ئامێری ئه‌لیكترۆنی به‌ده‌ست ئه‌ژماركرانه‌وه‌، به‌پێی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق(٢٠٠٥) په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه‌ له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق.

XS
SM
MD
LG