Accessibility links

ئێران موشەکێکی نوێ تاقیدەکاتەوە


میدیاکانی ئێران لە ڕۆژی دووشەممە لە بارەی تاقیکردنەوەی موشەکێکی نوێی بالستیکە نزیک بڕەکانی ڕاگەیاند بۆ پتەوکردنی توانایی بەرگری لە کاتێکدا گرژیەکانی نێوان ئێران و واشنتن توندتر دەبنەوە.

ڕادیۆ تەلفزیۆنی سەدا و سیمای کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت ئەو موشەکە نوێیە کە بە ناوی " فاتح مبین" لە تاقیکردنەوەکاندا سەرکەوتو بووە، وە توانای لێدانی ئامانجە زەمینی و دەریایەکانی هەیە.

ئاژانسی نەسیم لە زاری وەزیری بەرگری ئەمیر حاتمیەوە ڕادەگەینێت وەکو دەڵێت هەر بەو شێوەی بە میللەتە خۆشەویستەکەمان بەڵێنمان دا کە هیچ کاتێک بە فێڕو نادەین بۆ پتەوکردنی توانایی موشەکی وڵاتەکەمان، وە بێگومان هەر ڕۆژ توانایی موشەکیمان بەهێزتر دەکەینەوە.

لە هەفتەی ڕابوردوو کاربەدەستانی ئەمەریکایی بە فۆکس نیوزیان ڕاگەیاند ئێران لە هەفتەی ڕابوردوو لە دەمی مانۆڕە لەشکریەکانیدا لە تەنگەی هورموز موشەکی فاتحیان تاقیکردوەتەوە.

ژەنەراڵێکی ئەمەریکایی دەڵێت مەبەست لەوە گەیاندنی پەیامێکە پاش هەڕەشەکانی تاران بۆ داخستنی دەربەندەکە لە بەرامبەر بە نوێکردنەوەی سزاکان.

XS
SM
MD
LG