Accessibility links

باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەریتانیا داوا دەکات بەریتانیا پشتیوانی لە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ لەسەر ئێران بکات


باڵیۆزی ئەمەریکا لە لەندەن داوا لە بەریتانیا دەکات پشتیوانی لە کشانەوەکەی سەرۆک ترامپ بکات لە سەودا ناوکییەکەی ئێران، و دەڵێت بەرەیەکی یەکگرتوو باشترین ڕێگایە بۆ ئەوەی وا لە ئێران بکرێت ئاراستەی خۆی بگۆڕێت.

باڵیۆز ڕۆبەرت وود جۆنسەن لە ڕۆژنامەی تەلگرافی ڕۆژی یەکشەممەدا گوتویەتی " ئێمە داوا لە بەریتانیا دەکەین دەسەڵاتی دیپلۆماتیکی خۆی بەکاربهێنێت بۆ کار خستنە سەر و بەشداری کردنی ئێمە بۆ ڕێبەرایەتی کردنی هەوڵێکی تۆکمەی جیهانی بەرەو ڕێککەوتنێکی گشتگیری ڕاستەقینە."

ترامپ لە مانگی پێنجی ڕابوردوو لەو سەودا ناوکییە کشایەوە لە ساڵی 2015 ئێران لەگەڵ زلهێزانی جیهاندا ئەنجامی دا. لە هەفتەی ڕابوردوودا سزاکان بۆ سەر ئیران دەستیانپێکردەوە.

بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا، چین و ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا کە ڕێککەوتنەکەیان مۆر کردبوو ڕەخنەیان لەو هەنگاوەی ترامپ گرت و بەردوام بوون لە پشتیوانی کردن لەو ڕێککەوتنە لەگەڵ ئێراندا.

XS
SM
MD
LG