Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە باکوری سوریا بەلایەنی کەم 36 کەس دەکوژرێن


چالاکوانانی ئۆپزسیۆنی سوریا دەڵێن بەهۆی تەقینەوەیەک لە باکوری وڵاتەکە بەلایەنی کەم 36 کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆرتریش بریندار بوون. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە.

هێزی بەرگری سیڤیلی سوریای سەر بە ئۆپزسیۆن، کە بە کڵاو سپییەکان ناسراون دەڵێن تەقینەوەکە لە گوندی سەرمادەی نزیک سنوری تورکیا ڕوویداوە 36 کەسی کوشتووەو ژمارەیەکی زۆر زیاتری بریدنار کردووە. بەهۆی ئەو تەقینەوەیە دوو باڵەخانەی پێنج نهۆمی ڕووخاون و زۆربەی قوربانیانیش کەوتوونەتە ژێر داروپەردوی باڵەخانە ڕووخاوەکان.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیاش دەڵێت 39 کەس کوژراون لە ناویاندا 21 ژن و منداڵ. و ڕێکخراوێکی سەر بە ئۆپزسیۆن بۆ کۆکردنەوەی هەواڵەکان ناسراو بە ئاژانسی دەنگوباسی ژیر دەڵێت قوربانییەکان بریتی بوون لە ئەندامانی کۆمیتەی ئازادی شامی سەر بە ئەلقاعیدەش.

XS
SM
MD
LG