Accessibility links

پەمپیۆ : کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا ڕادەگەیەنێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە بەیاننامەیەک دەردەکات و تیایدا بە وردی سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا ڕادەگەیەنێت، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی دەرکرد بە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر تاراندا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەوە بەشێکی گرنگە لە هەوڵەکانمان بۆ بەرپەرچدانەوەی چالاکییە خراپەکانی ئێران."

بەرپرسێکی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر 12:01 خوولەک بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا سزاکان دووبارە دەسەپێنرێنەوە بەسەر ئێراندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG