Accessibility links

زاناکان پیردۆزی ڕێژەیی ئاینشتاین پەیوەست بەکاریگەری خاڵی ڕەش لەسەر ئەستێرەکان پشتڕاست دەکەنەوە.


(بەرلین) - تیمێک لە زاناکانی جیهان چاودێری ئەستێرەیەک لە کاکێشاندا دەکەن، بۆیەکەم کەڕەتە پشتڕاستی دەەکەنەوە ئەوەی ئاینشتاین وێنای کردبوو بۆ جووڵەی ئەستێرەکان لە نزیک خاڵە ڕەشەکان ڕاستە.

ئاینشتاین 100 ساڵ لەمەوبەر لەپیردۆزی ڕێژەییدا باسی لەوە کردوە، دەڵێت " تیشکی لە ئەستێرەکانەوە بڵاودەبێتەوە، بەهۆی ڕاکێشانی بەهێزی خاڵەڕەشەکان درێژدەبێتەوە بۆ شەپۆلی گەورەتر، بمەش ئەستێرەکە ڕەنگی سورباو دەنوێنێت و ئەم دەرکەوتە بە "سووربوونی لادانی ڕاکێشان" ناسراوە.

فرانک ئایزنهاوەر زانای ئەستێرەناسی لە پەیمانگای "ماکس بلانک" بۆ فیزیای گەردوون، بە ڕۆژنامەوانانی ووت "بۆ یەکەم کەڕەتە توانیمان ڕاستەوخۆ لەسەر پیردۆزی ڕێژەیی ئاینشتاین لەنزیک خاڵێکی ڕەشی زەبەڵاح تاقیکردنەوە بکەین".

هەروەها فرانک ووتی "لەسەروەختی ئاینشتاین نەماندەتوانی بیری لێبکەینەوە یاخود تەنانەت خەوەن ببینین بەوەی لە ئەمرۆدا بینیمان".

بەر لە 26 ساڵ لەمەوبەر تیمێک لە زانای بنکەی چاودێری ئەوروپا بەتیلسکۆبێکی گەورە لەنزیک گەورە خاڵی ڕەشی ناوچەی ناوەندی کاکێشانیان دەستیان بەچاودێری جووڵەی ئەستێرەکانیان کردوە.

خاڵە ڕەشەکە 26 هەزار ساڵی تیشک لەزەویەوە دوورە و قەبارەی 4 ملێۆن کەرەت لە خۆر گەورەترە.

زاناکان ئەستێرەی ناسراو بە (S2)یان هەرڵبژاردوە بۆ چاودێری لەنزیک خاڵە ڕەشەکە، لەبەرئەوەی خوولگەی بە 16 ساڵ تەواو دەکات، زاناکان گەشتبوون ئەو ئاکامەی لەساڵی 2018دا دەگاتەوە نزیک خاڵە ڕەشەکە.

لەماوەی 20 ساڵدا توانای ئامێرەکانی بەکاریان دەهێنا پەرەی سەند، بۆیە توانیان لەمانگی 5ی 2018 پێوانەی زۆر وورد بەکەن شانبەشانی زانای‌دیکە لەجیهاندا.

زاناکن بۆیان دەرکەوت خێرایی تێپەڕبوونی ئەو ئەستێرەیە زیاتر لە 25 ملێۆن کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا کاتێک لە خاڵە ڕەشەکە نزیک دەبێتەوە.

ئۆدێل سترۆب لە چاودێری پاریس ووتی " درێژی شەپۆلی تیشکی ئەستێرەکە کشاوە لەکاتێکدا ویستویەتی لەڕاکێشانی خاڵە ڕەشە زەبەلاحەکە دەرچێت، ئەمەش بۆتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی لە شینەوە بۆ سوورباو.

توێژینەوە: کارکردن بۆ ماوەیەکی زۆر لەوانیە مەترسی تووشبوون بەشەکرە لای خانمان بەرزکاتەوە.

(ڕۆیتەرز) – توێژینەوەیەکی کەنەدی گەشتوەتە ئەو ئاکامەی ئەو خانمانەی زیاتر لە 45 کاتژمێر لەهەفتەیەکدا کاردەکەن، لەوانەیە ئەگەری تووشبوونیان بە شەکرە هەبێت.

ژمارەی ئەوانەی بەشداریان لە توێژینەوەکەدا کردوە کە بۆ ماوەی 12 ساڵ کراوە لە شاری ئۆنتارێۆ لە کەنەدا، 7065 کەس بوە لە خانمان و پیاوان و تەمەنیان لە 35 ساڵ کەمتر نەبوە. لەسەرەتای توێژینەوەکەدا هیچ کام لە بەشداربوان شەکرەیان نەبوە، تەنانەت دوای 2 ساڵ لە چاودێریکردنیان، بەڵام دوای کۆتایی‌هاتنی توێژینەوەکە 8% لە خانمان و 12% پیاوان تووشی شەکرە بوون.

کاتژمێری کارکردن کاریگەری لەسەر مەترسی تووشبوون بەشەکرە لای پیاوان نەبوە، بەڵام پێدەچێت لای خانمانی کاریان بۆ زیاتر لە 45 کاتژمێر کردوە لەهەفتەیەکدا بەڕێژەی 63% زیاتر ئەگەری تووشبونیان هەبوە بەراورد بەو خانمانەی 35 بۆ 40 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا کاریان کردوە.

توێژەرەوان دەڵێن کارکردن بۆ کاتژمێری زیاتر و سەرباری ئەوە کاروباری ناو ماڵ لەوانیە خانمان زیاتر ڕووبەڕوی فشار و هیلاکی و هەوکردنێ چەستەوە و گۆڕانکاری لەڕژانی هرمۆناتدا ببنەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ تووشبوون بە شەکرە.

بەبەردبوەکانی دۆزراونەتەوە جێگای سەرسووڕمانن لەوانیە مێژوی دایناسۆرە مل درێژەکان داڕێژێتەوە.

واشنتن (ڕۆیتەرز) – بەبەردبوەکانی بەمدوایانە لە گردێک لە باکووری ڕۆژئاوای چین دۆزرانەوە زاناکان ناچار دەکات دوبارە بە مێژوی ڕەگەزی دایناسۆرەکاندا بچنەوە کە گەورەترین بوونەوەی سەر ئەم زەمینە بوون.

زاناکان ئاشکرایان کرد بەبەردبووی جۆرێک لە دایناسۆرە مل درێژەکانیان دۆزیوەتەوە بەناوی "لینگۆلۆگ شینگی" لەڕەگەزی دایناسۆرەکانن ئەوەی گەڵاو ڕوەکیان خواردوە، سەریان بچووک بوە و قاچەکانیان ئەستوور بەر لە 174 ملێۆن ساڵ لە سەروەختی جۆراسیدا ژیاون.

"لینگۆ" بە واتای هەژدیهای مەزن دێت، ناوی ئەو شارەشە کە دەکەوێتە نزی ئەو کێڵگەیەی بەبەردبوەکانی لێ دۆزراوەتەوە.

زانای بەبەردبووەکان "شینگ شۆ" لە ئەکادیمیای زانستی چین سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ووتی " زاناکان لەنێوان 8 بۆ 10 ئێسکی بەبەردبوویان دۆزیوەتەوە گەورەترینیان نزیکەی 17.5 مەترە.

"لینگۆلۆنگ" کۆنترین ڕەچەڵەکی ڕەگەزی سۆربۆردن، وەک دەستنیشان کراوە لەڕێگای توێکاری زیندەوەرناسیەوە جیاوازن لە سۆربۆردۆنی سەرەتایی ئەوەی بۆ یەکەم کەڕيت بەر لە 10 ملێۆن ساڵ دەرکەوتوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:38 0:00

XS
SM
MD
LG