Accessibility links

ئەردۆغان: تورکیا هەڵوێستی خۆی ناگۆڕێت ئەگەر ڕووبەڕووی سزای ئەمەریکاش بێتەوە


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند تورکیا هەڵوێستی خۆی ناگۆڕێت و ملکەچ نابێت پاش ئەوەی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هەڕەشەی سزادانی ئانکەرەی کرد ئەگەر قەشەیەکی ئەمەریکایی ئازاد نەکات.

بە پێی ئاژانسی دەنگوباسی خەبەرتورک و تەرەتە و دەزگاکانی تری ڕاگەیاندنی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاندووە دۆستایەتی نێوان ئەمەریکاو تورکیا لەسەر ئەم بابەتە لەمەترسیدایە.

ئەردۆغان گوتویەتی " ئەگەر ڕووبەڕووی سزاببینەوە ئێمە یەک هەنگاویش ناکشێینەوە، ئەوان دەبێت ئەوەیان بیر نەچێت کە هاوبەشێکی ڕاستەقینە لەدەست دەدەن".

قەشەی ئەمەریکایی ئەندرۆ برونسن، پاش بەسەربردنی زیاتر لە 20 ساڵی ژیانی لە تورکیا نزیکەی دوو ساڵی ڕابوردوو لە زیندان بوو و لەسەرەتای ئەم هەفتەیە گوازرایەوە ماڵەکەی خۆی و لەوێ دەستبەسەرە.

برونسن بەوە تاوانبار کراوە گوایە پشتیوانی لە پەکەکەو ئەو گروپە کردووە کە ئانکەرە دەڵێت دەستی هەبووە لە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی 2016 .

ئەو قەشە ئەمەریکاییە نکوڵی لەو تاوانە دەکات و ئەگەر بە فەرمی تاوانبار بکرێت بۆی هەیە ڕووبەڕووی سزای 35 ساڵ زیندانی کردن ببێتەوە.

XS
SM
MD
LG