Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پاکستان کاندیدێکی پارتێکی سیاسی و شۆفێرەکەی دەکوژرێن


کاربەدەستان لە باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ڕایانگەیاند بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی ئیکراموڵا چەنداپوور کاندیدی پارتی "تەحریکێ ئیساف" کە عومران خان ڕێبەرایەتی دەکات، لەگەڵ شۆفێرەکەی کوژراون. ئەم ڕووداوە لەکاتێکدایە ڕۆژی 4شەممەی داهاتوو هەڵبژارندی گشتی وڵات دەستپێدەکات.

ئامانجی ئەو تەقینەوەیەی کە لە شاری دێرا ئیسماعیل خان ڕوویدا، ئۆتۆمبێلەکەی ئیکراموڵا بوە و لەو گردبوونەوەیەدا 4کەسی‌کە برینداربوون.

تەحریکێ ئینساف لەلایەن عومران خان کە پاڵەوانی پێشووی یاری کریکێتە دامەزرا و پاش چەندین ساڵی کاری سیاسی هەوڵ دەدات لەم هەڵبژاردنەدا پۆستی سەرۆک وەزیر بە دەست بهێنێت.

هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممە لەهەرێمی خەیبەر بەختوونخوا لەباکوری ڕۆژئاوای وڵات ئەنجام درا، ئەمەش لە کاتێکدایە چەندین جار کۆبونەوە جەماوەرییەکانی لایەنە پەیوەست بە هەڵمەتی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکان کراون بە ئامانج.

XS
SM
MD
LG