Accessibility links

بەهۆی بومەلەرزە لە ئێران دەیان کەس بریندار دەبن


تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێرانی ڕادەگەیەنێت بەهۆی زنجیرەیەک بومەلەرزە لە ڕۆژئاواو باشوری وڵاتەکە بەلایەنی کەم 25 کەس کوژراون.

ئاژانسی دەنگوباسی نیمچە فەرمی ئێرانیش ڕادەگەیەنێت بوومەلەرزەیەک بە هێزی 5.7 لەسەر پێوەری ڕێختەر شارێکی لە باشوری وڵاتەکە هەژاندوە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئیسنا ڕایگەیاند سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بوومەلەرزە لە شاری ڕوویدەری داوە، لە ناوچەی هورمزغان.

شارەکە 940 کیلۆمەتر لە باشووری تارانی پایتەختەوە دوورە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ وردەکارییەک لەسەر زیانە گیانی و ماڵییەکان ڕانەگەیەندراوە.

دەزگای ڕووپێوی جێۆلۆجی وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمەریکا پێوانەی بوومەلەرزەکەی بە 5.4 پلە مەزەندە کردووە.

بوومەلەرزەکە لە قووڵی 5 بۆ 8 کیلۆمەتر بوە، بەمەش ئەگەری زیان گەیاندنی کەمترە.

ژمارەی دانیشتوانی ڕوویدەر نزیکەی 8 هەزار کەسە.

ئێران دەکەویتە سەر هێڵێکی سەرەکی بوومەلەرزە. لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەک بەهێزی 7.2 پلە ناوچەی ڕۆژئاوای هەژاند و گیان لەدەستدانی زیاتر لە 600 کەسی لێکەوتەوە.

هەروەها لە ساڵی 2003دا بوومەلەرزەیەک بەتوندی 6.6 پلە شاری مێژویی بامی هەژاند و 26 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

XS
SM
MD
LG