Accessibility links

ئیسرائیل سەدان خۆبەخشە کڵاو سپییەکان لە سوریا ڕزگار دەکات


ئیسرائیل نزیکەی 800 خۆبەخشە کڵاو سپییەکان و خێزانەکانیانی لە سوریا دەرکردووە و پاشا شەوی شەممە بە یاروەری پۆلیسی ئێسرای و ئۆتۆمبێلی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کاروانی پاسەکان گواستونیەتیەوە بۆ ئوردن.

هێزی بەرگری ئیسرائیلی ئەو خۆبەخشانەی کە کار بۆ ڕزگارکردنی خەڵک دەکەن بە کەسانی سیڤیل ناودێر کردووە. لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت " ئەو کەسە سیڤیلیانە لە گۆڕەپانی شەڕ لە باشوری ئیسرائیل گوێزراونەتەوە بەهۆی ئەوەی هەڕەشەیەکی ڕژد هەبووە بۆ سەر ژیانیان. گواستنەوەی ئەوان بە ڕێگای ئیسرائیل لە کارێکی مرۆییە کە ڕێگەی پێدراوە."

هێزی بەرگری ئیسرائیلی ڕایشیگەیاندووە دەرکردنی ئەم خۆبەخشانە لەسەر داوای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی ئەوروپایی بووە.

ئیسرائیل گوتویەتی براون بۆ وڵاتێکی دراوسێ بەڵام ناوی ئوردنی نەهێناوە.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئوردن ڕایگەیاندووە ئەو سوریاییانە لە ناوچەیەکی داخراوی ئوردنن. ئاژانسەکە دەڵێت بەریتانیا، ئەڵمانیا و کەنەدا قایل بوون بەوەی لە ماوەی سێ مانگدا مافی پەنابەرییان پێ بدەن.

XS
SM
MD
LG