Accessibility links

کۆبونەوەی چاوەڕوانکراوی نێوان ترامپ و پوتن


لە کاتێکدا سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن ئامادەکاری دەکات بۆ یەکەم کۆبونەوەی تەن بەتەنی لەم هەفتەیەدا لەگەڵ سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە هێلسنکی، چاودێرانی سیاسی ڕوسی دەڵێن چاوەڕوانییەکانی کرملن کەمن لەسەر بابەتە سەرەکییەکانی گەڕانەوەی سیبولی ڕوسیا لە پەراوێزخستنی نێونەتەوەیەوە بۆ هێزێکی جیهانی.

بەر لەو کۆبونەوە لوتکەییە سەرۆک ترامپ ژمارەیەک کۆبونەوەی گرنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەمەریاک لە بروکسڵ و لەندەن ئەنجام دا. ئەو گوتی ڕەنگە وتووێژەکانی لەگەل ڕێبەری روسیا ئاسانترینیان بیت.

بەڵام شارەزایانی ڕوسیایی هۆشداری ئەوە دەدەن ڕووبەڕووی وتووێژکارێکی زۆر ژیر دەبێتەوە کە مشتومڕەکانی زۆر پێشکەوتوون لەماوەی دەسەڵاتی هەژدەساڵەی هەرێمیدا.

ماریا لیپمان سەرنوسەری گۆڤاری کاونتەرپۆینت‌ی بنکە لە ڕوسیا دەڵێت " پوتن هەمیشە ڕێگەیەک دەدۆزێتەوە کە مشتومڕ لەسەر ئەوە بكات کە هەمیشە گوتویەتی، ڕوسیا هەرگیز شتێکی هەڵەی نەکردووە، پێویست ناکات ڕوسیا بەرەوپێش بچێت و هیچ شتێک بگۆڕێت."

ئەو گوتیشی کرملن لەم چەند ساڵەی دواییدا بۆچونێکیان هەیە کە دەڵێن " ئەگەر ئەمەریکا بیەوێت ڕێبازی خۆی بگۆڕێت ئێمە پێشوازی لێ دەکەین. ئێمە لە هیچ شتێک پەشیمان نین، هیچ شتێکی هەڵەمان نەکردووە تا چاکیبکەینەوە."

XS
SM
MD
LG