Accessibility links

پۆلیس لە بەسڕە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکات


پۆلیسی عێراقی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستی بەتەقەکردن کرد بۆ بڵاوە پێکردنی دەیان خۆپیشاندەر لە شاری بەسرە، لە کاتێکدا ناڕەزاییان دژ بێکاری، نەبوونی کارەبا، ئاو و خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەردەبڕی.

سەرچاوەکانی پۆلیس ڕایانگەیاند هەشت خۆپیشاندەر بریندار بوون لەو تەقەکردنەدا لە کاتێکدا کوێخایەکی ناوچەکە ڕایگەیاند یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان کوژراوەو سێ کەس بریندار بوون.

کوێخای گەڕەکی ئیمام سادق یاسین ئەلبەتات، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوتووە " خۆپیشاندەران تەنها داوای ڕەوای خۆیان دەکرد بۆ خزمەتگوزاری باشتر بەڵام هێزەکانی پۆلیس تەقەیان لێ کردن و خۆپیشاندەرێک کوژراوەو دوانیش بریندار بوون."

کاربەدەستانی نەوت و پۆلیس ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند ئەو ڕووداوە کاری نەکردۆتە سەر ئاسایش و ئۆپەراسیۆنەکانی پاڵاوگەی نەوتی باشور.

خۆپیشاندەرەکان خەڵکی ناوچەکانی باکوری بەسەرە بوون و چووبوونە سەر شەقامی سەرەکی نزیک پاڵاوگەی سەرەکی نەوتی شارەکە.

XS
SM
MD
LG