Accessibility links

پەمپەیۆ گەشبینە بەرامبەر وتووێژەکان لەگەڵ کۆریای باکور بەڵام سزاکان هەر دەمێننەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپەیۆ دەڵێت سزاکانی سەر کۆریای باکور هەر وەکو خۆیان دەمێننەوە هەتا ئەو کاتەی بە تەواوەتی داماڵینی چەکی ناوکی کۆتایی نەیات هەروەکو چۆن لەلایەن ڕێبەر کیم جؤن ئۆنەوە پەسەند کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە لە میانەی کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی لە تۆکیۆ لەگەڵ هاوشانە کۆریای باشوری و ژاپۆنییەکەی پەمپەیۆ گوتی " لە کاتێکدا ئێمە خۆشحاڵین بە پێشوەچوونەکانی ئەم وتووێژانە، بەڵام بەرەوپێشچوونەکانی کە کراون گوزارشت لەوە ناکات سزاکانی کە ئێستا هەن لاببرێن".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتیشی پرۆسەی سەلماندن یان پشتڕاستکردنەوەی چەکداماڵینی تەواو ئەنجام دەدرێت، ئەو گوتیشی ئەمە ڕێک ئەوەیە کە سەرۆک ترامپ و سەرکردە کیم هەردوکیان لەسەری ڕێککەوتن.

ئەو گەورە دیپلۆماتەی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممەش بەردەوام بوو لە باسکردنی وتووێژەکانی لەگەڵ کاربەدەستە باڵاکانی کۆریای باکور و بە پرۆسەیەکی بەبەرهەم ناودێری کرد هەرچەندە کۆریای باکور بەیاننامەیەکی بڵاو کردۆتەوەو دەڵێت واشنتۆن "جەردەئاسا" پێداگری کردووە لە چەکداماڵێنی خێرا.

پەمپەیۆ گوتی " ئەگەر ئەو داواکارییانە "جەردەئاسابێت" ئەوا جیهان جەردەیە، لەبەر ئەوەی تێکڕاییەک هەبوو لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەو بڕیارە".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتیشی دیپلۆماتەکانی کۆریای باکور نەکشاونەتەوە لە بڕیارەکەیان. ئەو گوتی هیوادارە ڕێگایەکی بەرەوپێشچوون هەبێت لە وتووێژەکانیان لەگەڵ کۆریای باکوردا.

XS
SM
MD
LG