Accessibility links

پەمپێۆ هەوڵی بەدەستهێنانی وردەکاری لەسەر ناوکی کۆریای باکور دەدات


وەزیری دەرەوەی ئەمەرکا مایک پەمپێۆ

بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێۆ ڕۆژی هەینی بگاتە پیونگیانگ، ئەمەش یەکەم سەردانی دەبێت لە پاش کۆبونەوەکەی مانگی ڕابوردووی سینگاپورەوە. یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی پەمپێۆ دەرخستنی ئەوەیە کە ئایە ڕێبەری کۆریای باکور کیم جۆنگ ئۆن بەڕاستی هەوڵی دەستبەرداربوون لە چەکە ناوکییەکانی دەدات.

ئەمەش سێهەم سەردانی پەمپێۆیە بۆ پیونگیانگ، کە سەرۆک ترامپ وەکو نوێنەری بۆ کاروباری کۆریای باکور دەستنیشانی کردووە. لە هەردوو سەردانەکانی پێشووتریدا پەمپێۆ ڕاستەوخۆ لەگەڵ کیم کۆبۆتەوە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد لە ڕاپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات کە بۆچی لە کاتی کۆبونەوەکەوە هەتا ئیستا بەرژەوەندییەکان زیاتر بوون، ئاماژەکانی واشنتۆن چین و کیم چۆن کارتی خۆی بەکاردەهێنێت.

یەکێک لەو شتانەی کە جێی نیگەرانییەکی زۆرە ئەوەیە کە ڕەنگە کیم ڕژد نبێت لەسەر بەڵێنەکانی بۆ چەکداماڵینی ناوکی بەو شێوەیەکی کە ترامپ لە پاش کۆبونەوەکە ئاماژەی پێکرد.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئەم دواییانە ئاماژە بەو زانیاریانە دەکات کە کۆریای باکور بەردەوامە لە دروست کردن و بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ناوکی و پرۆگرامی چەکی. ئەمەش سەرپێچیکردن نییە لە هیچ بەڵێنێکی کە کیم لە کۆبونەوەکەی سینگاپور دای، و نە مایەی سەرسورڕمانیشە پیونگیانگ بەردەوام بێت لە دروستکردنی شتەکانی. بەڵام ئەمانە ئەوە دەردەخات کە کۆریای باکور لە کۆبونەوەکەی سینگاپور لەسەر ئەوە قایل نەبووە کە کارێکی کۆنکرێتی بکات و ئەمەش وا دەکات کە بیربکرێتەوە دەشێت چی بکرێت.

دامەودەزگا ناوکیەکانی کۆریای باکور
دامەودەزگا ناوکیەکانی کۆریای باکور

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کارانە، پێویستە ئەمەریکا ئەو وردەکاریانە وەرگرێت کە بەرنامەکانی ناوکی و موشەکی کۆریای باکور لە چی پێکدێت، چ جۆرە دامودەزگایەکی هەیە و چۆن کار دەکەن. و پاش ئەمە دەبێت پیونگیانگ قایل بکرێت تا ئەم زانیاریانە پشتڕاست بکرێنەوە و پاشان چاودێری ئەوە بکرێت کە چی ڕوودەدات و چی دەکەن.

ڕاپۆرتەکەی ئەسۆشیەیتد دەڵێت کاتێک ئەم کارانە کرا ئەوجا دەتوانرێت هەنگاو بۆ کاتیکی دیاری کراو بنرێت بۆ لەناوبردنیان. بەڵام ڕوون نییە کە واشنتۆن چەنێک ئامادەیی ئەمەی تێدایە.

پەیامەکانی پاش کۆبونەوەکە لە واشنتۆنەوە کەوتۆتە سەر ئەوەی کێ قسە دەکات.

لەم هەفتەیەدا ترامپ ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتییەکەی "چەندین پەیوەندی زۆرباشیان" لەگەڵ کۆریای باکور لەسەر چەکداماڵینی ناوکی کردووە کە هەمو ئاسیا دڵخۆشن بە بڕیارەکانی کە چەکی ناوکی تاقی نەکاتەوەو موشەکی مەودا دوور هەڵنەدات، و ئەگەر وا نەکات ئێمە ئێستا لە شەڕدا دەبین لەگەڵ کۆریای باکور.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جۆن بۆڵتن
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جۆن بۆڵتن

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جان بۆڵتن ڕۆژی یەکشەممە گوتی پەمپێۆ پلانێک دەخاتە بەردەم پیونگیان بۆ کۆتایی هێنان بە چەکداماڵینی ناوکی و موشەکی کۆریای باکور لە ماوەی ساڵێکدا. چەند ڕۆژێک پاش ئەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هێدەر ناوریت خۆی لەو بابەتە بەر دوور گرت.

هاوکات بڵاو بوونەوەی چەند زانیاری هەواڵگەری بە رلە سەردانەکەی پەمپێۆ پرسیارێکی تریش دەهێنێتە گۆڕێ. ڕەنگە ئەمە مەبەستێکیش بێت تا بە پیونگیانگ بگوترێت کە چاودێری کراوە. و ڕەنگە بەهەمان شێوە پەیامێکیش بێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی ترامپ لەلایەن کۆمیتەی زانیاریەکانەوە کە نیگەرانە لەمەڕ پێشبینیە گەشبینیەکانی خودی ترامپ.

ڕێبەری کۆریای باکور کیم جون ئؤن
ڕێبەری کۆریای باکور کیم جون ئؤن

لەوەش کە واشنتۆن چی دەوێت گرنگتر ئەوەیە کە کیم دەیەوێت دەستبەرداری چی بێت.

هەتا ئێستا بەوە ناچێت خواستی لە دەستدانی زۆر شتی هەبێت.

XS
SM
MD
LG