سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش باس له‌وه‌ده‌كات" له ئێستادا لە ناوچه‌کانی کەرکوک و دیالە و ناوچەکانی موسڵ داعش تێیدا گه‌شه‌ی كردووه و سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، چونکە له‌پێشوتردا ئه‌و ناوچانه به‌ته‌واوی له‌داعش پاكنه‌كرابونه‌وه به‌ڵام كێشە سیاسیه‌كانی عیراقیش هۆكاری سه‌ره‌كین له‌سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و گروپانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداحه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق ناتوانن كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له‌ده‌ستی داعش بیپارێزن ، له‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ناوبراو ده‌ڵێت"ئه‌و حاڵه‌تانه هه‌رده‌بێت زۆر حاڵه‌تی سروشتینه له‌هه‌موو شوێنێك ده‌گونجێت شتی وا ڕوبدات له ئه‌نجامی شۆرتی كاره‌با و پله‌ی گه‌رما، به‌ڵام ئه‌وه‌نده نیه كه گه‌وره بكرێت واتە زۆر شتێکی ئاساییە، شتێکی وا نیه كه گه‌وره بكرێت."
سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی جموجۆڵی داعش له‌ناوچه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكانی دیكه هه‌روه‌ها سنوری پارێزگای دیاله وتی" دیاره كاتی خۆی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن سوپای عیراقی و حه‌شدی شه‌عبی به‌ته‌واوی پاكنه‌كرابونه‌وه له‌داعش، سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها ده‌چونه ناو شاره‌كان ئه‌گه‌رنا ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه و باشور و ڕۆژئاوای كه‌ركوك و ناوچه‌كانی زومار و ڕه‌بیعه به‌ته‌واوی له‌ده‌ستی داعش پاكنه‌كرابونه‌وه ، بۆیه ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن و سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه لێره‌و له‌وێ دیاره ڕۆژ به‌ڕۆژ جموجۆڵیان زیاتر ده‌بێت واته له ئه‌سڵدا ته‌واونه‌بوبون."
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق باسی له‌وه‌شكرد" داعش هه‌ركات ژینگه‌یه‌كی گونجاویان هه‌ێت بۆ ڕێكخستنه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست ناده‌ن و خۆیان ڕێك ده‌خه‌نه‌وه ، خۆی ناوچه جێناكۆكه‌كان ناوچه‌یه‌كی گونجاو و له‌باربوو بۆ گه‌شه‌سه‌ندنیان چونكه ئه‌و ناوچانه به‌ته‌واوی پاك نه‌كرابونه‌وه و زۆر شوێن و ده‌ڤه‌ر هه‌بوو كه سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی هه‌ر سه‌ریشی لێنه‌دابون و نه‌چوبونه ئه‌و ده‌ڤه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ناوچانه به‌ڕاستی ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی خۆیان."
له‌زگین ئاماژه‌ی به‌و ناوچانه دا كه داعش خه‌ریكه تێیدا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌و و وتی" له‌ناوچه‌ی موسڵ و كه‌ركوك و دیاله به‌پێی هه‌موو سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان ڕۆژ به‌ڕۆژ داعش له‌و ناوچانه گه‌شه ده‌كات جگه له‌چالاكی ته‌قینه‌وه له سوپای عیراقی و حه‌شدی شه‌عبیش ده‌ده‌ن هه‌ر له‌و ناوچانه."
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كاریگه‌ری دۆخی سیاسی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی داعش وتی" بونی داعش وه له‌پێشوتریشدا بونی چه‌ندین گروپی تری تیرۆریستی به‌ناوی جیاواز جیاواز هۆكاره‌كه‌ی كێشه سیاسیه گه‌وره‌كانه كه‌چاره‌سه‌رنه‌كراون، له‌ئێستاشدا بونی داعش و ئه‌و گروپانه له‌ناوچه‌كه هه‌مووی به‌هۆی بوونی ئه‌و كێشه گه‌وره سیاسیانه‌ی عیراقن، به‌بۆچونی من پێویسته چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه سیاسیه‌كانی عیراق بدۆزرێته‌وه ئه‌گه‌رنا ڕۆژ به‌ڕۆژ ژینگه‌ی عیراق له‌بارتر ده‌بێت بۆ خۆڕێكخستنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی گروپه تیرۆریستیه‌كان ."
سه‌ربه‌ست له‌زگین له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه عیراقیه‌كان له‌حاڵه‌تی هێرشكردنی داعش بۆ سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان وه‌ك باس ده‌كرێت ڕایگه‌یاند" وه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هیچ كات ده‌ست له‌داعش ناپارێزین و به‌رده‌وامین له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش به‌ڵام ئێستا حاڵه‌تێك هه‌یه ئه‌ویش هێڵێكی جیاكه‌ره‌وه هه‌یه له‌نێوان ئێمه‌و و هێزه عیراقیه‌كان ئێمه به‌رپرسین تا ئه‌و هێڵه و هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام ئێمه هه‌ڵوێستمان هیچ نه‌گۆڕاوه له‌هه‌ركوێ بێت ئاماده‌ین شه‌ڕی داعش بكه‌ین و دژی چالاكه‌كانیان بوه‌ستینه‌وه."
وتیشی" وه‌كو پێویست نیه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانمان، ده‌توانین بڵێن هیچی وانیه ته‌نها هه‌ندێك گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی عیراقی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه ئه‌ویش نه‌گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن به‌ڵام ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراقیه‌وه ناپارێزرێن و ناتوانن بیپارێزن له‌ده‌ست داعش له‌توانایاندا نیه ئه‌و ناوچانه بپارێزن به‌بۆچونی من ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌و كێشانه گه‌وره‌تر ده‌بێت بۆیه به‌بۆچونی من پێویسته به ئاگاداری هاوپه‌یمانان ڕێكه‌وتنێك بكرێت تا به‌پێی ده‌ستوری عیراقی ئه‌و ناوچانه به‌هاوبه‌شی بپارێزرێت به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌كی له‌وجۆره نیه ."
سه‌باره‌ت به‌داواكاری عیراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان و مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ئه‌گه‌ری ئه‌و داواكاریه؟ بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێی كوردستان-عیراق ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر عیراق داوا بكات لایه‌نی سێیه‌میش كه هاوپه‌یمانانه ئاماده‌بن به‌ڵام پێده‌چێت دۆخی عیراق هی ئه‌وه نه‌بێت كه حكومه‌ت پێكنه‌هاتوه وه ڕۆڵی په‌رله‌مانیش ته‌واوببوه بۆیه به‌بڕوای من تا حكومه‌تی نوێ پێكنه‌یه‌ت ئه‌و داوایه ناكرێت." وتیشی" مه‌رجی گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ئێستا هیچ شتێك نیه بڵێین ئه‌وه مه‌رجمانه بۆ گه‌ڕانه‌وه و به‌شداریكردن له‌شه‌ڕی دژی داعش له‌گه‌ڵ هێزه عیراقیه‌كان، به‌ڵام ئێمه وه‌ك پێشمه‌رگه ناچینه ناوچه‌یه‌ك كه ئاڵای كوردستان گه‌شاوه نه‌بێت و له‌وناوچه‌یه، مومكینیش نیه بچینه ئه‌و ناوچه‌یه و ناچینه ناوچه‌یه‌ك ئاڵای كوردستان تێیدا قه‌ده‌غه بێت."
له ڕۆژی شه‌مه‌ی ڕابردوو تا ئه‌مڕۆ سێ كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان ئاگرت گرتووه، دوو له‌و حاڵه‌تانه له‌نزیك شاری هه‌ولێربوو، حاڵه‌ته‌كه‌ی دیكه‌ش شه‌وی ڕابردوو له كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی(٧٠)ی پێشه‌مه‌رگه بوو له تاسڵوجه نزیك پارێزگای سلێمانی.
له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه له كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌هرێمی كوردستان؟ سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دواین به‌شی گفتوگۆكه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی" ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌بێت زۆر حاڵه‌تی سروشتینه له‌هه‌موو شونێك ده‌گونجێت شتی وا ڕوبدات له ئه‌نجامی شۆرتی كاره‌با و پله‌ی گه‌رما به‌ڵام ئه‌وه‌نده نیه كه گه‌وره بكرێت، یانی زۆر شتی ئاسایی و نۆرماڵن شتی ئه‌وه نیه كه گه‌وره بكرێت ڕاسته هه‌ندێك شتی وا ڕویدا به‌ڵام له‌هه‌وڵداین به‌ته‌واوه‌تی ڕێكاره‌كانی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌شێوه‌یه‌كی دروست هه‌ڵبگیرێن له‌ناو هه‌موو یه‌كه‌كاندا ئه‌ویش په‌یوه‌ندی هه‌یه به توانا و بودجه‌ی ئێمه‌وه بۆ دابین كردنی شوێنی دروست بۆ ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێك شت ڕووده‌ده‌ن به‌ڵام شتی زۆر گه‌وره نیه."