Accessibility links

هەڵمەتی هاوپەیمانێتی بەڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە دژ بە یەمەن بۆ ماوەیەکی کاتیی ڕادەگیرێت


میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ڕاگرتنی هەڵمەتی لەشکری بەڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە بۆ گرتنەوەی شاری بەندەری حودەیدەی یەمەن بۆ ماوەیەکی کاتیی بە مەبەستی ئەوەیە کە ڕێگە بدرێت بە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتووچۆ بکات لە نێوان هەردوو لایەنی بەشەڕ چوو.

وەزیری دەوڵەتی ئیماراتی بۆ کاروباری دەرەوە ئەنوەر غەرغاش ڕۆژی یەکشەممە لە ئەژماری تویتەری خۆی نوسیویە " هاوپەیمانان بەرەوپێشچوونەکانیان بۆ ناو شارەکە ڕاگرتووە بۆ ئەوەی ڕێگە بە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بدەن تا کشانەوەی بێمەرج لە حودەیدە مسۆگەر بکەن."

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفتس هەفتەی ڕابوردوو ڕایگەیاند سەرهەڵداوە شیعەکانی ناسراو بە حوسییەکان و هاوپەیمانانی بەڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە ئاماژەیان بەوە کردووە کە وتووێژەکانیان دەستپێبکەنەوە.

لە ناوەڕاستی مانگی شەش میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب و هاوپەیمانی بەڕیبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە هێرشێکیان دەستپێکرد بۆ دەرکردنی حوسییەکان لە شاری بەندەری حودەیدە.

نوێنەرەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت حوسییەکان خواستی ئەوەیان هەیە کە بەڕێوەبەرایەتی شارەکە ڕادەستی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن.

XS
SM
MD
LG