Accessibility links

ئیسرائیل هێزەکانی ڕێکدەخاتەوەو هاوکاری مرۆیی بۆ سوریاییەکان زیاد دەکات


لەشکری ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند هێزەکانی لە سنوری سوریا ڕێکدەخاتەوەو هەوڵە مرۆییەکان لەو ناوچانە پەرەپێدەدات هاوکاتی ئەوەی کە هێرشە توندوتیژەکانی حکومەتی سوریا هەزاران کەسی لە ناوچەکە ئاوارە کردووە.

لەشکری ئیسرائیل ڕایشیگەیاند زرێپۆش و تۆپخانەی زیاتر دەنێرێتەو ئەو سنورە. نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری کارەساتی داوە لە باشوری سوریا کە هێزەکانی حکومەت لە ئێستادا لەوێ شەڕی دژ بە یاخیبوان دەکەن و ئەو شەڕەش فشاری بۆ هەزاران کەس بردووە هەڵبێن بەرەو ناوچەکانی بەرزاییەکانی گۆلانی ژێر دەستی ئیسرائیل و سنوری ئوردن.

لەشکری ئیسرائیل ڕایگەیاند شەش هاووڵاتی سوریایی لە ناویاندا چوار منداڵی بچووکی لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆتایی هەفتەدا گەیاندۆتە نەخۆشخانەی چارەسەری خێرا پاش ئەوەی خێزانەکانیان کوژراون. 300 تۆن کەرەستی هاوکاری و 60 تۆن خۆراکی بۆ ئاوارەکان دابین کردووە.

لەشکری ئیسرائیلی دەشڵێت هەروەکو چۆن لە ڕابوردوودا هاوکاری هاووڵاتیانی کردووە بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردنی ئەوانەی کە پێویسیان بە یارمەتییە بەڵام ڕێگە نادات شەپۆلی پەنابەران بێنە وڵاتەکەیەوە.






XS
SM
MD
LG