Accessibility links

دانۆڵد ترامپ: عەرەبستانی سعودیە بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکات


سەرۆک دانۆلد ترامپ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئەو لە شا سەلمانی عەرەبستانی سعودیەوە دڵنیایی پێدراوە کە شانشینەکە بەرهەمهێنانی نەوتی زیاد دەکات کە ڕەنگە بۆ دوو ملیۆن بەرمیل زیاد بکرێت لە وەڵامی ئاژاوەی ئێران و ڤینزویلا. عەرەبستانی سعودیە دانی بەوەداناوە داواکاری لەوشێوەیە هەبووە بەڵام ئاماژەی بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی نەکردووە.

ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری ڕایگەیاند لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە شا سەلامان کردووە بەرهەمی نەوتی زیاد بکات بۆ ئەوەی جێگای بۆشیاییەکانی نرخەکان بگرێتەوە، و ئەوەیش قائیل بووە.

نزیکەی یەک کاتژمێر پاش ئەوە ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی عەرەبستانی سعودیە باسی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی کرد بەڵام وردەکاری تەواوی نەدا.

لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیەندراوە " لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە هەردوو ڕێبەر باسیان لە پێویستی هەوڵەکان بۆ هێشتنەوەی سەقامگیری بازاری نەوت و گەشەسەندنی ئابوری جیهان کردووە."

بەبێ ئەوەی ڕوون کردنەوە بدات بەیاننەمەکە ئاماژەی بەوەش کردووە تێگەیشتنی ئەوە هەبووە کە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت دەبێت هەر کەمهێنانێکی نەوت پڕ بکەنەوە.

لەو بەیانانمەیەی کە لە شەوی شەممە بڵاو کرایەوە کۆشکی سپی ئەوەی ڕوون نەکردۆتەوە کە عەرەبستانی سعودیە بەرهەمەکانی زیاد دەکات بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە کە شا سەلمان متمانەی ئەوەی داوە کە شانشینەکە بەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن بەرمیلە نەوت لە ڕۆژێکدا.

نرخی نەوت زیادی کرد لە کاتێکدا بەرێوبەرایەتی ترامپ فشاری خستە سەر هاوپەیمانانی کە کۆتاییبهێنن بە هەمو کڕینێکی نەوت لە ئێران دوابەدوای کشانەوەی ئەمەریکا لە سەودا ناوکیەکەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئێراندا. نرخی نەوت هەروەها بەهۆی نائارامیەکان لە ڤیزوێلا و شەڕی لیبیاشەوە زیاتر بوو.

XS
SM
MD
LG