ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و پارتی داد و گەشە پێدانی تورکیا (ئاکەپە) لە پێشەنگی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیادان.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ئەردۆغان و لایەنە سیاسییەکەی کە ڕەگ و ڕیشەیەکی ئیسلامیانەی هەیە لە ڕیزبەندی یەکەمدان بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییانەی بڵاوکراونەتەوە و بەمەش هیواکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەهێزتر بوون بۆ مانەوە لە دەسەڵاتدا.
ئەندامێکی ئاکەپە دەڵێت لایەنەکەی لەوبڕوایەدایە ئەردۆغان 50 + 1 دەنگەکان بەدەست بێنێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا و ئیتر پێویست بە گەڕی دووهەمی هەڵبژاردن نەکات.
لە لایەکی تریشەوە چاودێر دەڵێن بەهۆی دەنگەکانی مەهەپەوە (هاوپەیمانی ئاکەپە) دەشێت لایەنەکەی ئەردۆغان لە پەرلەمانیشدا ببێتە زۆرترایەتی.