Accessibility links

ئەمەریکا بە سەرهەڵداوانی باشوری سوریا دەڵێت چاوەڕوانی پشتیوانی لەشکری لە ئەمەریکا نەبن


هێزەکانی حکومەتی سوریا بە پشتیوانی هێرشی ئاسمانی ڕۆژی یەکشەممە بەرەو قوڵایی هەرێمی دەرعەی باشوری وڵاتەکە پێشڕەویان کرد. ئەوان توانیویانە بچنە ناو چەند گوندێکی ترەوە هاوکاتی ئەو ڕاپۆرتانەی کە دەڵێن ئەمەریکا بە سەرهەڵداوانی گوتووە چاوەڕوانی دەستێوەردانی ئەمەریکا نەکەن لە شەڕی لەشکری دژ بە هێزەکان.

هێزەکانی حکومەتی سوریا لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابوردۆوە دەستیان کردووە بە هێشەکان لە چەند بەشێکی دەرعە لەو ئۆپەراسیۆنەی کە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی خاڵی سەرەکی سنوریە لەگەڵ ئوردن.

ئەم هەنگاوەش دوو مانگ پاش ئەوە بەوو کە هێزەکانی حکومەت دەستیان گرتەوە بەسەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دەوروبەری دیمەشق و توانرا هەزاران سەربازی حکومەت ڕەوانەی هەرێمی دەرعە بکرێت.

چالاکوانانی ئۆپزسیۆن چەند ڕۆژێکە ڕادەگەیەنن کە حکومەتەکەی بەشار ئەلئەسەد چەند هێزێکی ناردووە بۆ باشور لە ناویاندا هێزەکانی گاردی کۆماریش.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا و چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆنی بنکە لە دەرعە دەڵێت ئەمەریکا گروپەکانی سەرهەڵداوانی ئاگادار کردۆتەوە لە باشوری سوریا کە واشنۆن بەشداری هیچ دەستێوەردانێکی لەشکری ناکات دژی ئۆپەراسیۆنەکەی حکومەت بۆ بەرگری کردن لێیان.

بەڵام هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە واشنتۆن هیچ لێدوانێکی فەرمی لەم بارەیەوە نەداوە.

XS
SM
MD
LG