Accessibility links

نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی كوردستان: رێگری لە گەڕانەوەی 1200 كەس كراوە بۆ توركیا


موزەیەن گونەش نوێنەری پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە دەلێت کێشەو گرفت بۆ 1200 تا 1300 دەنگدەری کورد و توركیا لە هەرێمی كوردستان دروستکراوە و ڕێگەی بەشداری کردنیان لە پڕۆسەی دەنگدان پێ نەدراوە.

خاتو گونەش لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ڕێگری کراوە ئەو کەسانە بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و شوینەكانیان لە وڵاتی توركیا بەم شێوەیە نەیانتوانیوە دەنگ بۆ نوێنەرەكانیان لە پەرلەمان و سەرۆكایەتی كۆماری ئەو وڵاتە بدەن. ئەو نوێنەری هەدەپە لە هەولێر دەڵێت تەنها نزیکەی 200 کەس توانیویانە لە ڕێگای سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە بگەڕێنەوە بۆ توركیا.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری ببیستە

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:35 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG