Accessibility links

قەدەغەکردنی ئاژۆتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن ژنانەوە لە عەرەبستانی سعودیە کۆتاییپێدێت


عەرەبەستانی سعودە کۆتاییهێنا بە قەدەغەکردنی ئاژۆتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن ژنانەوە. بەمەش عەرەبستانی سعودیە بوو بە دووا وڵاتی جیهان ئەم کۆتوبەندە لەبەردەم بە شۆفێرە ژنەکان هەڵبگرێت.

بەڕیارەکە لە ڕۆژی یەکشەممەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم هەنگاوە هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ ژنانی عەرەبستانی سعودیە کە هەمیشە دەبوایە پشتیان بە شۆفێرێکی نێرینەی ئەندامی خێزانەکەیان ببەستایە تا بتوانن کارەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.

لە سەرەتای ئەم مانگە حکومەتی عەرەبستانی سعودیە دەستی کرد بە دەرکردنی مۆڵەتی ئاژۆتن بۆ ئەو ژنانەی کە مۆڵەتی وڵاتانی بیانیان هەبو، لە ناویاندا بەریتانا، لوبنان و کەنەدا. بەرلەپێدانی مۆڵەتی سعودی تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی ئاژوتنیان پێکرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە زۆربەی ژنەکانی ئەو وڵاتە مۆڵەتیان نییە و هیچ دەرفەتێکیان نەبوو مەشقی ئاژۆتن وەربگرن کە تەنها چەند مانگێکە ڕێگەی ئەو کۆرسانەیان پێدەراوە.

XS
SM
MD
LG